کریملن: روسیا پێشنیازی ئاگربەستی لە ئۆکراین نەداوە بە ئەمریکا

زووم:

سەرۆکایەتیی روسیا راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رەتدەکاتەوە لەبارەی پێشنیازێکی پوتین بۆ ئەمریکا سەبارەت بە راگرتنی شەڕ لە ئۆکراین، لەکاتێکدا ئاژانسەکە زانیاریی لە سەرچاوە روسییەکانەوە وەرگرتووە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی روسی بڵاویکردەوە، ئەمریکا پێشنیازێکی ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیای بۆ ئاگربەست لە ئۆکراین رەتکردووەتەوە، گوتویانە، ساڵی 2023 پوتن چەند ئاماژەیەکی ئاشکرا و نهێنیی لەڕێی وڵاتانی نێوەندگیرەوە بۆ ئەمریکا ناردووە، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئاگربەستی ئۆکراین دەربڕیوە، بەڵام واشنتۆن رەتیکردووەتەوە.

لای خۆیەوە کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا – کریملن رایگەیاند، ئەو هەواڵەی لە هەندێک میدیا لەبارەی پێشنیازی ئاگربەستی ئۆکراین لەلایەن روسیاوە بۆ ئەمریکا بڵاوبووەتەوە، دوورە لە راستییەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button