بەگوێرەی راپرسییەکان “شكستی” ئەردۆغان مسۆگەرە

بەگوێرەى راپرسییەک ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ زۆرترین دەنگى بۆ سەرۆکایەتى بەدەستهێناوە

لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک راپرسی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتى کۆمار و پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدراون و زۆربەی راپرسییەکان باسی شکستی هاوپەیمانی کۆمار و کاندیدەکەی دەکەن کە ئەردۆغانە.

ئەمڕۆ 6ى کانوونى یەکەمى 2022، تازەترین راپرسی لەلایەن کۆمپانیایەکی بەناوبانگی تورکیا بۆ راپرسی و ئامارەکان بڵاوکرایەوە، بەگوێرەی راپرسییەکە ئەردۆغان لە بەرامبەر سێ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن شکست دەهێنێت.

راپرسییەکە لە  27 پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان ئەنجامدراوە

کۆمپانیای “یونەیلەم”ی تایبەت بە راپرسی و ئامارەکان، راپرسییەکەى لە نێوان 23 – 27ی تشرینی دووەم ئەنجامداوە و رای دوو هەزار و 400 کەسی لە 27 پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان وەرگرتووە.

پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) زۆرترین دەنگى هێناوە

لە راپرسیەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە لە هەڵبژاردنەکانى حوزەیرانى 2023 دەنگ بە چی لایەنێک دەدەن، ئەنجامەکەی بەمشێوەیە بووە:

پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) 32.8٪

پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 26.3٪

پارتی باش 13.9٪

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) 10.1٪

پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) 7.2٪

پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) 1.9٪

وەک هاوپەیمانى ئۆپۆزسۆن لەپێشەوەیە

بەگوێرەی راپرسیەکە هاوپەیمانی کۆماری دەسەڵاتدار نزیکەی 40٪ و هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن نزیکەی 43٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنن.

هەروەها لە راپرسییەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کە کاندیدی دەسەڵاتە و کەمال کلچدارئۆغلۆ کە ئەگەر ببێتە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن کامیان هەڵدەبژێریت؟ ئەنجامەکەی بەمشێوەیەیە بووە:

کەمال کلچدارئۆغلۆ 50.9٪

ئەردۆغان 39.1٪

لەلایەکی دیکەوە، پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە ئەگەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ کە سەر بە جەهەپەی ئۆپۆزسیۆنە لە بەرامبەر ئەردۆغان خۆی کاندید بکات، ئامادەی دەنگی پێبدەی؟ ئەنجامەکەی بەمشێوەیە بووە:

ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ 49.5٪

ئەردۆغان 41.4٪

ئەوانەی بڕیاریان نەداوە 2.1٪

بایکۆت 6.6٪

کەسێکی دیکە کە لە راپرسیەکەدا ناوی هاتووە مەنسور یاڤاش  سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەنقەرەیە کە ئەویش سەر بە جەهەپەیە و پرسیاری ئەوە کراوە کە لە مەرامبەر کاندیدی دەسەڵات کە ئەردۆغانە ئایا ئامادەیت دەنگ بە مەنسور یاڤاش بدەیت؟ ئەنجامەکە بەمشێوەیە بووە:

مەنسور یاڤاش 55.5٪

ئەردۆغان 37٪

ئەوانەی بڕیاریان نەداوە 2.3٪

بایکۆت 4.8٪

دوێنێ 5ی کانوونی یەکەمى 2022، کۆمپانیایەکی دیکەش بەناوی (ئارتی بیر) کە تایبەتە بە ئەنجامدانی راپرسی، ئەنجامی راپرسییەکەی ئاشکراکرد.

ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بکرێت دەنگ بە چ پارتێک دەدەیت؟ ئەنجامەکەی بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:

هاوپەیمانی کۆمار (ئاکەپە و مەهەپە) 35.8٪

هاوپەیمانی گەل کە لە جەهەپە، پارتی باش، سەعادەت، پارتی دیموکرات، دەڤا و دوارۆژ پێک دێت، نزیکەی 50٪ی دەنگی راپرسیەکەیان بەدەست هێنابوو.

هەروەها پرسیار لە بەشداربووان کرابوو کە ئایا دەنگ بە ئەردۆغان دەدەن 52.3٪ وەڵامی نەخێر و 35.1٪ وڵامی بەڵێ-یان داوەتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button