ئاسۆ رۆستەم لە پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆوەیە

تائێستا ئاسۆ رۆستەم لە پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆوەیە
یەکێتى تۆپى پێى ئاسیا بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەکانی رۆژئاوای ئاسیا، شەش یاریزانی دەستنیشانکردووە کە یەکێکیان ئاسۆ رۆستەمى ئەستێرەى کوردى یانەى شورتەیە، بەگوێرەى ئەنجامەکانیش تائێستا لە پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆوەیە کە ئەویش یەکێکە لە کاندیدەکان.
یەکێتى تۆپی پێی ئاسیا، مانگانە لە رێگەى ئەو راپرسییەى کە لە ماڵپەرەکەیەوە ئەنجامى دەدات، “باشترین یاریزانى مانگ”ـى خولەکانی رۆژئاوای ئاسیا دیاریدەکات.
ئەو یاریزانانەى کە بۆ مانگى رابردوو (شوبات) پاڵێوراون بۆ بردنەوەى نازناوى “باشترین یاریزانى مانگ” بریتین لە:‌ ئاسۆ رۆسته‌م یاریزانی شورته‌ی عێراقی‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی نه‌سری سعودی، ئەودیون ئیگالۆی یاریزانی هیلالی سعودی، عومه‌ر سۆمه‌ی یاریزانی عه‌ره‌بی قه‌ته‌ری، مه‌هدی عه‌بدولجه‌بار یاریزانی مه‌نامه‌ی به‌حره‌ینی و كودگۆ لابای یاریزانی عه‌ینی ئیماراتی.
ئاسۆ رۆسته‌م له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا لە یانەى سالمییەى کوەیتەوە په‌یوه‌ندی به‌ یانەى شورته‌ی عێراقییه‌وه‌ كرد و توانی له دوایین‌ چوار یاریی یانەکەدا پێنج گۆڵ تۆمار بكات.
 راپرسییەکە تا رۆژى یەکشەممە بەردەوام دەبێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button