بایدن و شۆڵتز بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکراین فشاردەخەنەسەر کۆنگرێسی ئەمریکا

زووم:

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ئۆلاف شۆڵتس، راوێژکاری ئەڵمانیا داوایان لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد هاوکاریی تازە بۆ ئۆکراین بنێرێت.

رۆژی هەینی بایدن و شۆڵتس لە واشنتن کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە بایدن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گوتی، “چاوم بە راوێژکاری ئەڵمانیا کەوت و گفتوگۆمان لەبارەی کارە لەپێشینە هاوبەشەکانمان کرد، لەنێویاندا ناردنی هاوکاریی تازە بۆئۆکراین و پێشهاتە بەردەوامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”

باسی لەوەش کرد، شکستی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ناردنی هاوکاریی تازە بۆ ئۆکراین، پشتگوێخستنێکی تاوانبارانەیە.

هاوکات شۆڵتس گوتی، “شکستی کۆنگرێس لە دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ ناردنی هاوکاریی تازە بۆ ئۆکراین، هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر سەلامەتی خاکی ئەو وڵاتە.”

هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا داوایان کرد هەرچی زووە کۆنگرێس هاوکاریی دارایی دیکە بگەیەنێت بە ئۆکراین.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button