تیبۆ کۆرتوا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

زووم:

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.
کەمێک پێش ئێستا یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەکەیان بە سەرکەوتووی نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ کراوە.

ریال مەدرید ئاماژەی بەوەش کردووە، نەشتەرگەرییەکە لەلایەن دکتۆر مانوێل لییسەوە ئەنجامداراوە، کە گۆڵپارێزەکەی مێرێنگی تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە.

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە بەر لە دەستپێکی یەکەم جەولەی یارییەکانی وەرزی نوێی لالیگا، تووشی پێکانیکی سەخت بوو، کە پاش ئەم نەشتەرگەرییە نزیکەی 6 مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە، بۆیە بە ناچاری یانەکە گرێبەستی لەگەڵ کێپای گۆڵپارێزی ئیسپانی بەشێوەی خواستن واژۆ کرد.

هەواڵی زیاتر

Back to top button