51
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- هەدەپە داواکاری ئاکەپەی بۆ کۆبوونەوە لەبارەی گۆڕینی هەندێک بڕگەی دەستوور رەتکردەوە
- هاوسەرۆکی هەدەپە بۆ هاوپەیمانی گەل: دوای ئاشکراکردنی کاندیدەکەمان دەرگاکانی گفتوگۆ کراوە دەبێت
- لە زیندانەکانی تورکیادا زیاتر لە 10 هەزار زیندانی نەخۆش هەیە
ئاکشام
- میت ئوزگور نامۆغلۆ بەرپرسێکی پارتی مارکس و لێنینیست (مەلەکەپە)ی لە حەسەکە کوشت
- ئەمساڵ باج لەسەر ئۆتۆبان و پردەکان دانانرێت
- پاپا: پێویستە ئەردۆغان بەردەوامی بە نێوەندگیری لە شەڕی ئوکرایندا بدات
یەنی شەفەق
- پیشەسازی وەزارەتی بەرگری تۆپهاوێژێکی نوێی خۆماڵی نمایش کرد
- حکومەت ساڵی رابردوو 126 هەزار و 149 شوقەی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە
- جەهەپە ئامادەکاری دەکات دوای خۆکاندیدکردنی کلچدارئۆغلۆ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا، سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێرێت
سوزجو
- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا 500 هەزار لیرە دەداتە هەرکەسێک شوێنی سەرکردەکانی “فەتحولاچییەکان” ئاشکرا بکات
- کلچدارئۆغلۆ رەخنەی توندی لە حکومەت گرت بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی خواردنەوە کحولیەکان
- حکومەتی ئەڵمانیا مەرجەکانی هاوڵاتیبوونی بیانیەکان ئاسان دەکات