103
یوئێس ئەی تودەی
- لەسەردانەکەیدا بۆ سەر سنوری مەکسیک، بایدن داوای لێکرا هاوکاری زیاتری کۆچبەرانی ئەو وڵاتە بکات
- کیڤن مەکارتی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا روبەڕوی ئەرکی قورستر دەبێتەوە لەدوای دەستبەکاربوونی
- ئەو منداڵە شەش ساڵەی ڤێرجینیا کە مامۆستاکەی بریندارکرد چەکێکی دایکی بەکارهێناوە کە بە یاسایی کڕیویەتی
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین جەختدەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک لێخۆشبوون لە گەندەڵیی بەرپرسانی وڵاتەکەیدا نییە
- شی جینپینگ بەڵیندەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی چیکدا بەهێزتر بکات
- لەدوای کردنەوەی سنورەکان، بەرپرسانی تایلەند بە گەرمی پیشوازی لە گەشتیارانی چین دەکەن
یابان تایمز
- ئابوری جیهان بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی سود، گرژییە جیۆپۆلەتیکیەکان و نادڵنیایی، بەرەو دۆخێکی سەختتر هەنگاو دەنێت
- پلانەکانی پوتین بۆ بەکارهێنانی وزە وەک چەکێک لە دژی ئەوروپا، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما لە وڵاتانی رۆژئاوا، شکستی هێنا
- یابان و ئەمریکا هەماهەنگی دەکەن لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی داهاتووی هەردوو وڵات
گاردیان
- مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی بەریتانیا بەردەوامە دوای ئەوەی یەکێتییەکان وەزیری تەندروستی وڵاتەکە بە شکستخواردوو سەرزەنشت دەکەن
- لە داهێنانێکی نوێی پزیشکیدا، پەنکریاسی دەستکرد هیوایەکە بۆ چارەسەری هەمیشەیی نەخۆشی شەکرە
- هێرشی داگیرکاری چین بۆ سەر تایوان شکست دەهێنێت، بەڵام تێچوویەکی زۆری بۆ ئەمریکا دەبێت