91
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی دووەمی 2023
گەڵف نیوز
- چین لە دوایین ماڵئاواییدا لە کۆرۆنا سنورەکانی بەڕووی گەشتیاراندا دەکاتەوە
- خانووەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سعودیە 17 ژووری هەیە و خەرجیی مانگانەی 300 هەزار دۆلارە
- ئیمارات جینۆسایدی جووەکان “هۆڵۆکۆست” دەخاتە پرۆگرامی خوێندنەوە
چاینە دەیلی
- چین زۆربەی رێکارە توندەکانی کۆرۆنای هەڵگرتووە
- شاندە بیانییەکان پشتگیریی لە سیاسەتی تازەی چین دەکەن لەبارەی کۆرۆناوە
- ئاڵنگارییەکانی بەردەم کەرتی وزە لە ئەوروپا هێشتا کۆتاییان نەهاتووە
یابان تایمز
- پلانەکەی سەرۆکوەزیرانی یابان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتووان پرسی زیادکردنی باج دێنێتە ئاراوە
- سوید: بۆ ئەوەی ببینە ئەندامی ناتۆ تورکیا مەرجی ئەوەی داناوە کە روبەڕوی ئەندامانی حزبە کوردییەکان ببینەوە
- سەرۆکوەزیرانی یابان دەچێتە ئەمریکا و ئەوروپا و زەمینەسازیی دەکات بۆ ئەنجامدانی لوتکەی G7 لە هێرۆشیما
یوئێس ئەی تودەی
- پاش سێ ساڵ لە رووداوەکانی کاپیتۆل هۆڵ زیاتر لە 950 کەس تێوەگلاون و لێکۆڵینەوەش کۆتایی نەهاتووە
- لە 2022دا رۆژنامەنووسی “باش” ژیانی زۆر خەڵکی گۆڕی، گۆڕانکارییەکان بچوکن بەڵام مانادارن
- بایدن سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ مەکسیکدا لە رووی ئەمنییەوە بەهێزتر دەکات