132
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، دووشەممە، 9ی کانونی یەکەمی 2023
ئیتلاعات
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: بودجەیەک کە بەرنامەی نەبێت تێناپەڕێندرێت
- کۆرۆنا بە شێوەیەکی خێرا لەنێو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە
- وەزارەتی نەوتی ئێران: ئێرانییەکان هێندەی چین غاز بەکاردەهێنن
جمهوری ئیسلامی
- رکابەرایەتی نێوان رەئیسی و رۆحانی زیاد دەکات
- رەئیسی: هێرشی میدیاکانی فەرەنسا بەهۆی بێهیوابوونیانە لە ئاڵۆزییەکان
- پێنجشەممە رێورەسمی یادکردنەوەی رەفسەنجانی لە ئارامگای خومەینی بەڕێوەدەچێت
ئاسیا
- لە شەش مانگی رابردوودا هەزار و 85 ملیار تومەن لە ئێرانەوە براوەتە دەرەوە
- لە ساڵێکدا 100 هەزار کەس لە ئێران قەرزی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە
- نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا
ئافتاب
- نەخۆشخانەکانی ئێران پێویستیان بە 100 هەزار پەرستاری نوێ هەیە
- کێشەی کەمیی دەرمان لە ئێران لە زیادبووندایە
- لە ئێران هەشت ملیۆن کەس کێشەی قەڵەوییان هەیە