47
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی دووەمی 2023
حوڕییەت
- کەسێک دوای 19 ساڵ دەستگیرکرا کە چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری هاوڵاتیانی دزیبوو
- کلچدارئۆغلۆ: رێگە نادەین ئەکرەم ئیمامئۆغلۆمان لەدەست بچێت
- لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی: ڤیتامین (بی 3) نهێنی گەنجێتییە
سەباح
- ئەمڕۆ حکومەتی تورکیا لەبارەی چەند پرسێکی جیاواز کۆدەبنەوە
- ئەمساڵ 83 هەزار و 430 هاوڵاتی تورکیا بۆ جێبەجێکردنی “فەریزەی حەج” دەچنە سعودیە
- نوسەرێکی نزیک لە ئاکەپە: کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لەلایەن هەدەپەوە تاکتیکە
سوزجو
- یاساناسێک: ئەردۆغان ناتوانێت بۆ جاری سێیەم خۆی کاندید بکاتەوە
- سەرۆکی پارتی باش: ئەوانەی ئیسلام بەکاردەهێنن هێندەی نەماوە لەناوبچن
- ئۆپۆزسیۆن بە فەرمی دەستی بە کەشی هەڵبژاردن کردووە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- پەکەکە: پێویستە فەرەنسا رێگە بە ‘تیرۆر’ نەدات
- بوڵدان: هەدەپە ئیرادەی گەلێکە و مافی خۆیەتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەبێت
- جێگری سەرۆکی شارەوانیی پاریس: کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بۆ ئێمە شەرمەزارییە