40
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، دووشەممە، 9ی کانونی دووەمی 2023
شەرقولئەوسەت
- پەرلەمانی عێراق دەچێتە نێو وەرزێکی دیکەی یاسادانانەوە و هێشتا ناکۆکییەکان لەبارەی بودجە کۆتاییان نەهاتووە
- لایەنگرانی بۆلسۆنارۆ شوێنپێی لایەنگرانی ترەمپ هەڵدەگرن
- نەیارانی ئەسەد ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجامدەدەن و خۆیان بۆ حاڵەتی لەناکاو ئامادەدەکەن
سەباح
- لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەزیری دارایی عێراق بودجە 140 ترلیۆن دینارییەکە دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران
- پشووی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات و 100 پرۆژەیاسا چاوەڕێی پەسەندکردنن
- وەزارەتی پەروەردەی عێراق: خوێندنی ئەلکترۆنی بەردەوامدەبێت و هیچ بڕیارێک نییە بۆ هەڵپەساردنی
قودسی عەرەبی
- پشکی هەرێمی کوردستان دیارترین بەربەستی بەردەم پەسەندکردنی بودجەی عێراقە
- پەرلەمانتارێکی عێراق دۆسیەی گەندەڵی لە خواردنی گرتووخانەکاندا بە “دزیی سەدە” دەچوێنێت
- سوپای لوبنان تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کە دوو منداڵی سووریی رفاندبوو
زەمان
- یەکێتیی تۆپی پێی عێراق پشێوییەکانی ئاهەنگی دەستپێکی جامی کەنداو دەخاتە ئەستۆی پاسەوانانی سێ سەرۆکایەتییەکە
- پۆلیسی عێراق یادی 101 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە
- عێراق خەڵاتی حکومەتی نایاب لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستدەهێنێت