زووم، ئاژانسەکان:
پۆلیسی بەرازیل، رایگەیاند دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە و تاوەکو ئێستا 400 کەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری توندوتیژی دەستگیرکردووە.
شەوی رابردوو (بە کاتی هەرێمی کوردستان) سەدان کەس لە لایەنگرانی بۆلسۆنارۆی سەرۆکی پێشووی بەرازیل هەڵیانکوتابووە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، دادگای باڵا و کۆشکی سەرۆکایەتی.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکان، لایەنگرانی بۆلسۆنارۆ هەڵیانکوتابووە سەر دامەزراوە حکومییەکان، بەشێکیان چووبوونە نێو کۆشکی سەرۆکایەتی و تەنانەت ژوورەکەی سەرۆکی وڵاتیشەوە.
صور متداولة لاقتحام مناصرو الرئيس البرازيلي السابق لغرفة لولا دا سيلفا في القصر الرئاسي
#العربية pic.twitter.com/1Xrknda4FR— العربية (@AlArabiya) January 8, 2023
تاوەکو ئێستا بۆلسۆنارۆی سەرۆکی پێشووی بەرازیل دانی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بەرازیلدا نەناوە هەرچەندە پێشتر رایگەیاندبوو هاوکاردەبێت لە دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات.
لۆلا داسیلڤا کە هەفتەی رابردوو وەکو سەرۆکی بەرازیل دەستبەکاربوو، بۆلسۆنارۆ تۆمەتباردەکات بەوەی هانی لایەنگرەکانی داوە کە هەڵبکوتنە سەر دامەزراوە حکومییەکان و کاری ئاژاوەگێڕیی ئەنجامبدەن.
هاوکات ئەمریکا لە زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە “هێرشەکانی سەر سەرۆکایەتی، کۆنگرێس و دادگای باڵای بەرازیل ئیدانە دەکات” و دووپاتیدەکاتەوە “بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە دیموکراسیەکان قبوڵکراو نییە”.
We condemn the attacks on Brazil's Presidency, Congress, and Supreme Court today. Using violence to attack democratic institutions is always unacceptable. We join @lulaoficial in urging an immediate end to these actions.
— Secretary Antony Blinken (@SecBlinken) January 8, 2023