زووم، ئاژانسەکان:
لایەنگرانى جاییر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکى پێشووى بەرازیل هەڵدەکوتنە سەر باڵەخانەى پەرلەمان و کۆشکى سەرۆکایەتیی و دادگاى باڵاى فیدراڵیى و داواى دەستبەجێ دەستلەکارکێشانەوەى لۆلا داسێلڤا دەکەن.
Terroristas estimulados pelo ex-presidente Jair Bolsonaro impedem policiais do choque de adentrarem o Palacio do Planalto e os agridem. pic.twitter.com/RswlQbMVyU
— George Marques 🇧🇷 (@GeorgMarques) January 8, 2023
لەسەر رووداوەکان، حاكمى شارى بەرازیلیاى پایتەخت بڕیاری دا هەموو هێزەکانى پۆلیس بخاتە ئەرکەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى دۆخەکە، هاوکات وەزیرى ئاسایشى گشتى هەرێمەکەى لە پۆستەکەى دوورخستەوە.
لەلایەکى دیکەوە داواکارى گشتى بەرازیل رایگەیاند، دۆسیەى لێکۆڵینەوە دەکرێتەوە بۆ بە سزاگەیاندنى هەموو ئەو کەسانەى لە کارە توندوتیژییەکانى ئەمڕۆ تێوەگلاون.
In Brazil now: right wing mobs of Bolsonaro supporters have attempted an insurrection & tried to take the congress building & other govt institutions in the capital Brasilia. This is a dangerous threat to the progressive project led by Lula pic.twitter.com/iRoLrgsATj
— Manolo De Los Santos (@manolo_realengo) January 8, 2023
یەکشەممەى رابردوو (1ى کانوونى دووەمى 2023) لۆلا داسێلڤا، سەرۆکى پارتى چەپڕەو سوێندى دەستووریی خوارد و بۆ سێیەمجار بووەوە بە سەرۆکى بەرازیل.
بۆلسۆنارۆ سەرۆکى پێشووى بەرازیل لە رێوڕەسمى سوێندخواردنى داسێلڤا ئامادەنەبوو، رۆژێک پێش ئەوە گەشتى بۆ ئەمریکا کرد، ئەوەش بە پێچەوانەى نەریتى باوى وڵاتەکە دادەنرێت کە هەمیشە سەرۆکى پێشوو لە رێوڕەسمى سوێندخواردنى سەرۆکى نوێ ئامادەدەبێت.
30ى تشرینى یەکەمى ساڵى رابردوو، خولى دووەمى هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى بەرازیل بەڕێوەچوو کە تێیدا لۆلا داسێلڤا، سەرۆکى پارتى چەپڕەو بەجیاوازییەکى کەم (50.9%) لە جاییر بۆلسنارۆ سەرۆکە راستڕەوە توندڕەوەکەى بەرازیلى بردەوە کە لە هەڵبژاردنەکەدا 49.1%ى دەنگەکانى بەدەستهێنا.