هەڵبژاردەی عێراق بە راهێنەرایەتیی رازی شنەیشل و بە 23 یاریزانەوە، گەشتی ئوردن دەکات بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی دۆستانە.
پاڵەوانێتییەکە رۆژی هەینی ٢٣ی ئەم مانگە لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەستپێدەکات، عێراق، عوممان، سوریا و ئوردن بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
هەڵبژاردەی عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەک لە بەغدای پایتەخت مەشقی دەکرد
لەکۆتاییشدا 23 یاریزانی هەڵبژارد، کە حەوتیان کوردن و هەندێکیان یەکەمجاریانە بانگێشتدەکرێن.
حەوت یاریزانە کوردەکەی عێراق
دلۆڤان مەهدی، گۆڵپارێزی یانەی تەڵەبەی عێراقی
بەرگریکاران، میرخاس دۆسکی، یاریزانی سلۆڤاکۆی چیکی، ئاڵای فازل یاریزانی یۆتۆبۆریی سوید
هیران ئەحمەد، یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی سۆنی سویسری
لە چوار هێرشبەر سێ هێرشبەری عێراق کوردن کە بریتین لە، شێرکۆ کەریم، یاریزانی کوەیتی کوەیتی و ئاسۆ رۆستەم، یاریزانی یانەی سالمیەی کوەیتی، لەگەڵ رێوان ئەمین، یاریزانی کوردی یانەی داڵکوردی سویدی
ئاسۆ رۆستەم یاریزانی کورد و دووەم گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی نایابی عێراق، ئەم هاوینە یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی جێهێشت و پەیوەندیی بە یانەی سالمیەی کوەیتییەوە کرد. ئەمە یەکەمجارە بانگێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت.
هێرشبەرە مەترسیدارەکەی عێراق دەڵێت خۆشحاڵە کە بۆ یەکەمجار درێسی شێرەکانی رافیدەین دەپۆشێت، “هیوادارین ئەنجامی باش بەدەست بهێنین و شەقامی وەرزشیی عێراق رازی بکەین”.
دلۆڤان مەهدی بەهەمانشێوە هیواخوازە ئەنجامی باش بەدەست بهێنن
“راهێنانەکانمان بەردەوامە، هەموومان ئامادەین بۆ پاڵەوانێتییەکە”
ڕۆژو کاتی یارییەکان
عێراق – عوممان ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک
ئوردن – سوریا ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢ کاتژمێر ٧:٣٠خولەک