39
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 8ی کانونی دووەمی 2023
ئیتلاعات
- پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی قەدەغەکردنی گەشتی بەرپرسانی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات دەکات
- ئێران و عێراق دادگایەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی دادەمەزرێنن
- هۆشداریی لە تێکدانی شوێنەواری شاخی بێستونی کرمانشان دەدرێت
ئاسیا
- ئەمساڵ حکومەتی ئێران موچەی کارمەندان بە رێژەی 20٪ زیاد دەکات
- بەهۆی دابەزینی بەهای تومەنەوە کڕین و فروشتنی مۆبایلی کز بووە
- یەکەمین قوتابخانەی سەوز (قۆتابخانەی دۆستی ژینگە) لە لوڕستان کرایەوە
ئارمان میللی
- لە ساڵیادی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئوکراینییەکەدا شوێنی رووداوەکە بە فڕۆکە گوڵباران دەکرێت
- بەرجام (پرسی ئەتۆمی ئێران) بەبێ رێوڕەسم بەخاکسپێردرا
- تاڵیبان: دەبینە یەکێک لە هەناردەکارانی گرنگی نەوت
جمهوری ئیسلامی
- کەشوهەوای تاران ژەهراوی بووە و بە ئاسانی چارەسەر ناکرێت
- کۆرۆنا بە شێوەیەکی مەترسیدار لە حەوت شاری ئێران بڵاوبووەتەوە
- وەزیری پەروەردەی تاڵیبان: خوێندنی کچان شەرمەزارییە