49
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 8ی کانونی دووەمی 2023
حوڕییەت
- ئەردۆغان: وڵات بە شەش کەسەوە بەڕێوە نابرێت (مەبەستی لە سەرۆکی شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆنە)
- تاوەکو ئێستا 17 کەس بە تۆمەتی کوشتنی سەرۆکی پێشووی گروپێکی نەتەوەپەرست دەستگیرکراون
- ئەفسەرێکی پۆلیس لە ئەستەنبوڵ بەهۆی وێنەگرتنی جەستەی ژنانەوە دەستگیرکرا
سەباح
- کۆمپانیای عەلی بابا بە بەهای ملیارێک دۆلار وەبەرهێنان لە تورکیا دەکات
- ئۆپۆزسیۆن دەمی تورەکەکەی بۆ هەدەپە دەکاتەوە
- ئەردۆغان: ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت قەیران دروستبکات
میللییەت
- خوێندکارانی کچ لە ئەفغانستان: بە تەنیا جێمان مەهێڵن
- پسپۆڕانی ئابووریی پێشنیاز دەکەن سەرمایەداران لە ساڵی 2023دا ئاڵتون بکڕن
- بەفری چیاکانی ئاڵپ بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشەوهەواوە دەستیان بە تواندنەوە کردووە
ئەڤرەنسەل
- دەمیرتاش: پشت لەو کەسانە بکەن کە دەڵێن هەڵبژاردن گرنگ نییە
- ئەندامانی کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیا داوا لە لایەنەکان دەکەن خاوەندارێتیی لە سەرۆکی کۆمەڵەکەیان بکەن، کە داوایکردبوو لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت
- سەرۆکی رێکخراوێکی بواری پەروەردە: دۆخی ئابووریی خێزانەکان باش نییە و بە برسێتی منداڵان بۆ قۆتابخانە دەنێرن