64
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 8ی کانونی دووەمی 2023
دەیلی تەلەگراف
- شازادە هاری دەڵێت ئەوکاتەی دایکی مردووە هەستی بە تاوان کردووە کە نەیتوانیوە لە رێوڕەسمە شاهانەییەکەدا فرمێسکی بۆ بڕێژێت
- خوێندکاران لە بەریتانیا ناچار دەکرێن ماسک ببەستن
- بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتردا پزیشکانی بەریتانیا وڵاتەکەیان جێدەهێڵن و بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کۆچ دەکەن
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆوست
- پەکین جەختدەکاتەوە لەوەی ڤاکسینەکانی چین دەتوانن خەڵک لە کۆرۆنا بپارێزن
- لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رۆژهەڵاتی چین 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 22ی دیکەش بریندار بوون
- تاڵیبان: پابەند دەبین بە پاراستنی وەبەرهێنەران و شارەزایانی چین لە ئەفغانستان
عەرەب نیوز
- یەکێتیی ئەوروپا “شۆک” بووە بە لەسێدارەدانی دوو خۆپیشاندەر.. مەترسی هەیە سزاکە لەسەر 26 کەسی دیکە جێبەجێبکرێت
- دۆخی نەخۆشیی کۆلێرا لە سوریا بەرەو خراپی دەچێت ئەگەربێتوو تورکیا بەردەوامبێت لە رێگریکردن لە گەیشتنی هاوکارییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان
- هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی پاکستان خۆی بۆ پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکەی سعودیە ئامادە دەکات
ئۆبزێرڤەر
- کارمەندانی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا هانی نەخۆش دەدەن سەردانی نەخۆشخانە تایبەتەکان بکەن لەبری نۆرەگرتنی دوور و درێژی نەخۆشخانە حکومییەکان
- لە بەریتانیا بەهۆی مانگرتنی مامۆستایانەوە هۆشداریی دەدرێت لەوەی لە مانگی شوبات و ئازاردا زۆربەی قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە دابخرێن
- هاوپەیمانێتییەکەی ناتانیاهۆ دەیەوێت بە زۆرینەی رەها دەسەڵاتەکانی دادوەری وڵاتەکەی سنوردار بکات