پوتین دەستپێکی رۆژێکی نوێی بە هەڕەشەیەکی نوێ دەستپێکرد، ئەو گوتی هێزەکانی روسیا لە ئۆکراینا رێکدەخەینەوە.
وەک ئەوە قسەی کرد سەرەتایەکی نوێ لە جەنگی ئۆکراینا دەستپێدەکات،. گوتی چەکی ئەتۆمی ئێمە لەوانەی وڵاتانی رۆژئاوا بەهێزترە
گوتارەکە سەرکردەکانی ئەوروپاى راچڵەکاندەوە، نرخی نەوت و گازی فڕاند، جیهان و بەتایبەتی ئەوروپای خستە چاوەڕوانی قەیرانی نوێوە.
بەر لە رۆژێک ئەردۆغان ئۆمێدی دایە جیهان و گوتی پوتین لەگەڵ کۆتاییهێنانی جەنگە، بەڵام ئەمڕۆ پێچەوانە بووەوە.
گوتارەکەی پوتین هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەشێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە لەبارەی جەنگی روسیا و ئۆکراینایە، کە حەوت مانگە بەردەوامە، روسیا لە 24ی شوبات هێرشەکەی دەستپێکرد .
لەروی روبەرەوە بە گەورەترین جەنگ لە مێژوی ئەوروپا دادەنرێت لە دوای ساڵی 1945ەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان تاوەکو ئێستا نزیکەی 6 هەزار هاوڵاتی مەدەنی ئۆکراینا کوژراون.
هەردوولا ئاماری سەربازە کوژرانی خۆیان بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
ئۆکراینا: نزیکەی 9هەزار سەربازمان کوژراوە
روسیا: نزیکەی 6 هەزار سەربازمان کوژراوە
شەڕەکە قەیرانێکی مرۆیی لە ناوچەکەدا دروستکردووە 13 ملیۆن ئۆکراینی ئاوەرەبوون.
مانگی حوزەیران سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، روسیا 20%ی خاکەکەیانی داگیرکردووە، ئابوری ئۆکراینا ٪45 دابەزیوە.
جەنگەکە وەک جەنگی روسیا و وڵاتانی روژئاوا دەبینرێت، جگە لە سزای ئابوری، یەکێتی ئەوروپا سزای خستووەتەسەر هەزار و 467 دامەزراوە و هەزار و 93 کەسایەتی روسی. 36 وڵات هێڵی ئاسمانییان بەرووی روسیادا داخستووە.
جەنگەکە جیهانی توشی قیرانێکی سەختی ئاسایشی خۆراک و وزە کردووە.
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری تسونامی برسێتیی دەدات بە روسیا و ئۆکراینا نزیکەی 30٪ی دانەوێڵەی جیهان هەناردە دەکەن.
کەمی هەناردەکردن بەهۆی جەنگەوە نرخی خۆراکی بەرزکردووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵاوسانی نرخی خۆراک بۆ 12.6٪ بەرزبووەتەوە.
ئەوە بەرزترین ئاستە لە سەرەتای دامەزراندنی رێکخراوەکەوە لە ساڵی 1990، نرخی گازی سروشتی 20٪ بەرزبووەتەوە، قەیرانێکی سەخت لە زستانی داهاتوودا چاوەڕوانی ئەوروپا دەکات.