33
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 8ی کانونی دووەمی 2023
شەرقولئەوسەت
- ئەمریکا نێوەندگیریی لە نێوان کورد و تورکیا دەکات
- لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی ئێران کاردانەوەی نێودەوڵەتی فراوانی لێدەکەوێتەوە
- لوبنان لەبەردەم هەفتەیەکی یەکلاکەرەوەدایە بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار
سەباح
- حکومەت سەرقاڵی تەواوکردنی پرۆژەیاسای بودجەیە و تاوەکو ئێستا رێککەوتن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان نەکراوە
- لە عێراق هیچ گۆڕاوێکی تازەی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە
- داوادەکرێت بانکەکان لەژێر دەستی حکومەت دەربهێنرێن
قودسی عەرەبی
- ناتانیاهۆ ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت تاوەکو سازش بۆ پارتە راستڕەوە توندڕەوەکانی ئیسرائیل نەکات
- عێراقییەکان لە رێگەی جامی کەنداوەوە دەیانەوێت واقیعی سیاسی و ئابووریی بگۆڕن
- لیژنەی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لە چەکی کیمیایی: پێنج ساڵە حکومەتی سووریا 20 دۆسیەی بە هەڵپەسێردراوی هێشتووەتەوە
قەبەس
- ئەمیری کوەیت بۆ سەرۆککۆماری عێراق: ئاهەنگی دەستپێکی جامی کەنداو گوزارشت بوو لە مێژووی دێرین و دەوڵەمەندی عێراق
- لە کوەیت 834 خوێندکار بە هۆی قۆپیەکردنەوە لە تاقیکردنەوەکان دورخراونەتەوە
- بازاڕی بیستۆک (هێدفۆن) بۆ قۆپیەکردن بوژاوەتەوە و نرخی هەندێک جۆری تایبەت گەیشتووەتە 70 دیناری کوەیتی (220 دۆلار)