لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا، قوتابییەکى تەمەن شەش ساڵان، لەنێو پۆلدا تەقەى لە مامۆستاکەى کرد، بەگوتەى بەرپرسانى پۆلیسی ویلایەتەکە بە سەختى بریندارى کردووە، خوێندکارەکەش لەلان پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە، قوتابییەکەش دەستبەسەرە.
پۆلیسی ویلایەتی ڤێرجینیا رایگەیاند، رووداوەکە رۆژى هەینى لە قوتابخانەی ریچنێکی سەرەتایی لە شاری نیوپۆرت نیوز لە ویلایەتی ڤێرجینیا روویداوە، جگە لە مامۆستاکە هیچ قوتابییەک بریندار نەبووە.
شەڕ لەنێوان قوتابییەکە و مامۆستاکەیدا روویداوە
ستیڤ درو، بەڕێوەبەری پۆلیسی نیوپۆرت نیوز رایلاگەیاند، شەڕ لەنێوان قوتابییەکە و مامۆستاکەیدا روویداوە، قوتابییەکە دەمانچەیەکی پێبووە و تەقەى کردووە.
ئەو گوتیشی، لە کاتی تیمەکانى پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە کەسیان نەبینیوە لە دەوروبەری قوتابخانەکەدا تەقە بکات، بەڵکو تەقەکردنەکە تەنها یەکجار و لە یەک شوێندا بووە.
ستیڤ درو دەڵێت، تەنها شتێکى گرنگ، کە دەمانەوێت بیزانین پۆنێتى دەستکەوتنى دەمانچەکەیە لەلایەن قوتابییەکەوە.
جۆزێلین گلۆڤەر، باوکى قوتابییەکى تەمەن چوار ساڵە، بە رۆژنامەی ڤێرجینیا-پایڵۆتی گوتووە، نامەیەکی لە قوتابخانەکەوە بۆ هاتووە، کە تێیدا نوسراوە کەسێک تەقەی لێکراوە و کەسێکی دیکەش دەستبەسەرکراوە.
ئاماژەی بەوەداوو “دڵم وەستا و تووشی شۆک بووم، ترسام کوڕەکەم بێت.”
کارلۆس، منداڵە نۆ ساڵانەکەی جۆزێلین، لەو کاتەدا وانەیان نەخوێندووە، بەڵام هەر کە خۆی و هاوپۆلەکانی گوێبیستی دەنگی تەقەکە بوون لە سوچی دواوەی پۆلەکەدا خۆیان شاردووەتەوە.
پۆلیس هۆکارى تەقەکردنەکەى نەزانیوە
کارلۆس بە رۆژنامەکەی گوتووە، هەموو قوتابییەکان لەوکاتەدا “تۆقی بوون و دەگریان”.
لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس بەردەوامە و تاوەکو ئێستا هۆکاری پشت تەقەکردنەکەیان بۆ روون نەبووەتەوە.
نیوپۆرت نیوز شارێکە، کە دانیشتوانەکەى زیاترە لە 185 هەزار کەس، بەگوێرەى نوسینگەی سەرژمێری ئەمریکا، نزیکەی 40 میل لە شاری چیساپیک و ڤێرجینیابیچەوە دوورە.
ئەو شارە بە کەشتیسازیی و دروستکردنی کەشتی جەنگی بۆ هێزی دەریایی ئەمریکا ناسراوە.