سوریا
بهریتانیا هیچ پهیوهندییهكی دیپلۆماسی لهگهڵ سووریا نییه و له دوای سهرههڵدانی شۆڕشی سووریا له ساڵی 2011هوه پشتیوانی له ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی ئەو وڵاتە كردووه. سەرەڕای ئەمەش، شانبەشانی وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک سزای بەسەر ڕژێمی بەشار ئەسەددا سەپاندووە.
ڤەنزوێلا
لە ساڵی 2019دا بەریتانیا پەیوەندی بە ئەمریکاوە کرد لە ناساندنی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن خوان گوایدۆ وەک سەرۆکی ڤەنزوێلا، هەروەها رەتیکردەوە دان بە سەرۆک نیکۆلاس مادۆرۆدا بنێت کە لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە.
ئەفغانستان
لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان، تاڵیبان لە ساڵی رابردووەوە هەوڵی داوە بۆ بەدەستهێنانی هەر دانپێدانانێکی نێودەوڵەتی، هەروەها ئەمریکا بە تاوانبار دەزانێت کە “گەورەترین بەربەست”ە لەبەردەم شەرعیەتی دیپلۆماسی حکومەتەکەیدا.
باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان مانگی ڕابردوو وتی کە “دۆخی ئەفغانستان هێشتا چارەنووس سازە” و “دۆخی مافی مرۆڤ تیایدا خراپە.”
ڕووسیا و بێلاروس
ڕووسیا و بێلاڕوس هەردووکیان سەرەتای ئەمساڵ لە لایەن بەریتانیاوە سزایان بەسەردا سەپێندرا وەک وەڵامێک بۆ لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
بەریتانیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ پەراوێزخستنی مۆسکۆ و لاوازکردنی ئابووری وڵاتەکە، سزاکانی بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە.
بەهەمان شێوە بەهۆی کارەکانی سەرۆکەکەی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، بەریتانیا سزاکانی بەسەر بێلاڕووسی دراوسێدا سەپاندووە بە بیانووی ئاسانکاریکردن لە شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوزی بەریتانیا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، نەبوونی بانگهێشتنامەیەک بۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بە “بەدڕەوشتییەکی قووڵ” ناوبردووە.
میانمار
سەرەتای ئەمساڵ بەریتانیا سزا نوێیەکانی دژی میانمار ڕاگەیاند، کە بەشێکن لە کاری هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و کەنەدا بۆ سزادانی ڕژێمی سەربازی ئەو وڵاتە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ساڵی ڕابردوو بە کودەتایەکی توندوتیژ سوپا بەسەرکردایەتی مینت شوو دەسەڵاتی گرتە دەست.