49
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، هەینی، 6ی کانونی دووەمی 2022
گاردیان
- یەکێتى کارمەندانى بەریتانیا رەخنەى توند لە پلانەکەى سەرۆکوەزیران دەگرن بۆ سزادانى کارمەندانى مانگرتوو
- هارى لە کتێبەکەیدا: ساڵى 2019 لەگەڵ ویلیام-ى برام شەڕمان بووە و ویلیام لێیداوم و هێرشى کردووەتە سەرم
- سعودییە دوو کارمەندى ویکیپیدیا دەستگیردەکات، یەکێکیان بە 32 ساڵ و ئەوى دیکەیان بە 18 ساڵ زیندانى حوکمدەدات
تایمز
- شازادە هارى 10ى ئەم مانگە کتێبێک بڵاودەکاتەوە و چەند نهێنییەکى مەترسیدار لەبارەى بنەماڵەى شاهانە ئاشکرادەکات
- لە یەکێک لە نهێنییەکاندا ئاشکرایدەکات کە ویلیام-ى براى بە هێلیکۆپتەرێکى ئاپاچى لە ئەفغانستان 25 چەکدارى تاڵیبانى کوشتووە
- بەریتانیا روبەڕوى خراپترین شەپۆلى پەتاى وەرزى بووەتەوە لە 10 ساڵى رابردوودا و مردن گەیشتووەتە بەرزترین ئاست
دەیلى تەلەگراف
- شازادە هارى لە کتێبەکەیدا ئاشکرایدەکات، ویلیام-ى براى لە باوکى (پادشاى ئێستاى بەریتانیا) پاڕاوەتەوە هاوسەرگیریی لەگەڵ “کامێلا” نەکات، چونکە نایەوێت زڕدایکى هەبێت
- زێلینسکى: روسیا بۆ خۆڕێکخستنەوە داواى ئاگربەست دەکات، چونکە لە شەڕەکاندا شکستیهێناوە
- ئەمریکا و ئەڵمانیا تانک بۆ ئۆکراین دەنێرن پاشئەوەى فەرەنسا بەڵێنیدا ئۆتۆمبێلى جەنگیى قورسیان رادەست بکات
فاینەنشیەڵ تایمز
- حکومەتى بەریتانیا یاسایەکى نوێ دەردەکات تاوەکو رێگە بگرێت لە مانگرتن لە وڵاتەکەدا
- بەهۆى هاوکارییە سەربازییەکانى ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئەمریکا، کیێڤ سەرکەوتنى بەرچاو بەدەستدەهێنێت
- هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا پێینایە رۆژى چوارەمەوە، تائێستا 11 جار پرۆسەى دەنگدان شکستیهێناوە