47
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، هەینی، 6 کانونی دووەمی 2022
شەرقولئەوست
- رەتکردنەوەى ئۆکراینى-رۆژئاوایی بۆ “ئاگربەستەکەى” پوتین
- ئێران ناوەندێکى رۆشنبیریی فەرەنسى لە تارانى پایتەخت دادەخات، وەکو وەڵامێک بۆ کاریکاتێرەکانى گۆڤارى چارلی ئێبدۆ
- هارى چەندین نهێنى شۆکهێنەرى بنەماڵەى شاهانەى بەریتانیا ئاشکرادەکات و براکەى بە هێرشکردنە سەرى تۆمەتبار دەکات
عەرەب
- عێراق.. چوارچێوەى هەماهەنگى لە بەڵێنەکانى سەبارەت بە لێبوردنى گشتى پاشگەزدەبێتەوە و پەیامێکى نەرێنى بۆ هاوپەیمانەکانى دەنێرێت
- بەهۆى رەخنەکانى لە دەسەڵاتداران، بەرپرسانى کوەیت رێگە بە گەڕانەوەى شاعیرێکى کوەیتى نادەن بۆ وڵاتەکەى کە رەگەزنامەى ئەمریکیی هەیە
- کامێراى چاودێریی قاهیرە دادەپۆشێت، ئایا هەڕەشە نییە لەسەر مافە بنەڕەتییەکان یان ئاسانکارییە بۆ ژیانى رۆژانە؟
عەرەبى جەدید
- سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکەوێتە بەردەم دووڕێیانى دەرکردنى گروپە چەکدارەکان لە ناوەندى شارەکاندا
- دوو ساڵ بەسەر هێرشى سەر کۆنگرێسى ئەمریکادا تێپەڕدەبێت، تائێستاش ئەمریکییەکان دابەشبوون و مەترسی دووبارەبوونەوەى هێرشەکە بەردەوامە
- تەندروستى بەریتانیا لە “ئینعاشە”
دەستوورى ئوردنى
- وەزیرى دارایی ئوردن بە باشترین وەزیرى عەرەبى دەستنیشانکرا
- کەسێک بە 200 هەزار دۆلارى تەزویرەوە لە ئوردن دەستگیرکرا
- بارانبارین ئەمساڵ لە سەرجەم ناوچەکانى ئوردن، مژدەى خۆشى بۆ وەرزى کشتوکاڵ پێیە