ئەمرۆ پێنجشەممە کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا – کرێملن لە رێی راگەیاندراوێکەوە ئاگربەستی کاتی لەگەڵ ئۆکراین راگەیاند و داوای کرد ئۆکراینیش ئاگربەست جێبەجێ بکات.
بە پێی راگەیاندراوەکە ماوەی ئاگربەستەکە 36 کاتژمێر دەبێت، ، بە بۆنەی هاتنی جەژنی کریسمسی ئۆرسۆدۆکسەکان، لەسەر داوای پاتریارک کریل، رێبەری ئۆرسۆدۆکسەکانی رووسیا.
ئاگربەستەکە بە بۆنەی هاتنی جەژنی کریسمسی ئۆرسۆدۆکسەکانە
ئۆرسۆدۆکس، پەیرەوێکی ئایینی مەسیحیە، لای ئۆرسۆدۆکسەکان 7ی کانونی دووەم رۆژی لەدایکبونی پێغەمبەر عیسایە، ژمارەیەکی زۆری بڕوادارانی ئۆرسۆدۆکس لە ناوچەکانی شەڕی نێوان ئۆکراین و روسیا دوژین.
بە پێی راگەیەندراوەکە، ئاگربەستەکە لە سبەینێ هەینی کاتژمێر 12ی نیوەرۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، تا کاتژمێر 12ی شەوی رۆژی دواتر، واتە بۆ ماوەی 36 کاتژمێر.
مەرجی ئۆکراین
میخائیلۆ بودولیاک، راوێژکاری سەرۆکی ئۆکراین، ئاگربەستەکەی بە دوڕویی ناوبرد
بودولیاک لە رێگەی تویتەر رایگەیاند، ئاگر بەست کاتێک قبوڵکراوە کە روسیا لە خاکەکەمان بڕواتە دەرەوە، ئەوە ئێمە نین کە هێرش دەکەینە سەر خاکی وڵاتانی دیکە و خەڵکی مەدەنی دەکوژین.
First. Ukraine doesn't attack foreign territory & doesn't kill civilians. As RF does. Ukraine destroys only members of the occupation army on its territory…
Second. RF must leave the occupied territories – only then will it have a "temporary truce". Keep hypocrisy to yourself.— Михайло Подоляк (@Podolyak_M) January 5, 2023
ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکراین رایگەیاند، جەژنی کریسمس بابەتێکی گرنگ نیە بۆ روسیاو ئاگربەست تەنها “درۆیەکە”.
وەزیری بەرگری ڕووسیا، سێرگێی شویگۆ، پابەندبونی بە بڕیاری راگرتنی جەنگ بۆ ماوەی 36 کاتژمێر دوپاتکردەوە لەگەڵ ئۆکراین.
کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان
پێش راگەیاندنی ئاگربەستەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی روسیا، داوای کردبوو ئاگربەستی تاکلایەنە رابگەیەنێت.
لە پەیوەندیەکیش لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین، ئامادەیی تورکیای بۆ نێوەندگیری پیشاندابوو، لە پێناو ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکراین.
ئەردۆغان داوای لە پوتین کردوە، ئاگربەستی تاکلایەنە رابگەیەنێت
لە یەکەم کاردانەوەی نێودەوڵەتی، ئەنالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وەستاندنی هێرشەکان ئازادی و ئاسایش بۆ ئەو کەسانە بەدیناهێنێت کە لە ژێر ترسی داگیرکاری روسیا دەژین
بێربوک راشیگەیاند، ئەڵمانیا پشتگیری لە ئۆکراین دەکات لە مافی بەرگری کردن لە خۆی، تەنانەت ئەگەر بە چەکی قورسیش بێت.
Eine sogenannte Feuerpause bringt den Menschen, die unter russischer Besatzung in täglicher Angst leben, weder Freiheit noch Sicherheit. Deshalb werden wir die Ukrainer*innen weiter unterstützen- damit sie wieder in Frieden und Selbstbestimmung leben können. 2/2
— Außenministerin Annalena Baerbock (@ABaerbock) January 5, 2023
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین دەیەوێت هەناسەیەکی ئارام هەڵمژێت
جۆ بایدن راشیگەیاند، سەرۆکی روسیا ئامادە بوو کڵێسا و نەخۆشخانەکان و هەموو شوێنێک بۆردومان بکات لە ئێوارەی کریسمس لە 25ی کانونی یەکەمی رابردوو، پێم وایە ئێستا دەیەوێت هەناسەیەک هەڵمژێت