رۆژی هەینی، 6ی کانونی دووەم، دوو ساڵ تێدەپەرێت بەسەر هێرشەکەی سەر بینای کاپیتۆڵ لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، کە باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکایە، پۆلیس هێشتا بە دوای 350 تۆمەتباردا دەگەرێت، لەگەل گومانلێکراوێک کە بۆمبێکی دەستی لە نزیک کۆنگرێس دانابوو لەو سەروبەندەدا.
میریک گارلاند، وەزیری دادی ئەمریکا، دوێنێ چوارشەممە پێش دوو رۆژ لە ساڵیادی هێرشەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، رایگەیاند کە لە ماوەی دوو سالی رابردوو 950 کەس لەسەر دۆسیەی هێرشکردنە سەر کۆنگرێس دەستگیرکراون.
950 کەس لەسەر دۆسیەی هێرشکردنە سەر کۆنگرێس دەستگیرکراون
میریک گارلاند، وەزیری دادی ئەمریکا
زیاد لە یەک لەسەر سێیان روبەروی دادگا کراونەتەوە، لە تۆمەتی سادەی وەک هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس تا تۆمەتی دروستکردنی “فیتنە”، 192 کەس لەو ژمارەیە حوکمدراون بە زیندانیکردن.
گارلاند راشیگەیاند، کاری ئێمە تەواو نەبوە، سوردەبین لە بەدواداچون بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر دیموکراتیەتمان.
پۆلیسی فیدراڵی دەیەوێت 350 تۆمەتباری دیکە بدۆزێتەوە کە توند و تیژیان نواندوە و بەشداربون لە هێرشەکەدا، وە رۆژی چوارشەممە دووبارە داوای هاوکاری لە هاوڵاتیان رای گشتی کرد بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارێک.
تۆمەتبارەکە رۆژێک پێشتر و لە 5ی کانونی یەکەمی 2020، بۆمبێکی دەستکردی لە نزیک بینای کاپیتۆڵ و لەبەردەم بارەگای هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماریەکان داناوە، بۆمبەکان نەتەقینەوە و مەبەست لێی تەنها دورخستنەوەی پۆلیس بووە لە بینای کاپیتۆڵ و سەرقاڵکردنیان.
نوسینگەی لێکؤلینەوە فیدراڵیەکان”ئێف بی ئای” پاداشتی دۆزینەوەی تۆمەتبارەکەی لە 100 هەزار دۆلارەوە زیادکرد بۆ نیو ملیۆن دۆلار واتە پێنج هێندە، بۆ هەر کەسێک کە زانیاری بدات لەسەر تۆمەتباری دانانی بۆمبەکە.پ
پاداشتی دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە، نیو ملیۆن دۆلارە
نوسینگەی لێکؤلینەوە فیدراڵیەکان”ئێف بی ئای”
پۆلیسی فیدراڵی دەڵێت هیوادارین ئەم پاداشتە هاندەرێکی باش بێت، داوا لە رای گشتی و هاوڵاتیان دەکەین دووبارە بە وردی سەیری تۆمارە ڤیدیۆییەکان و وێنەکان بکەن.
لە وێنە و تۆمارە ڤیدیۆییەکان زۆر سەختە کەسەکە بناسرێتەوە، بەو پێیەی کڵاو و دەستکێش و ماسک و چاویلکەی لەچاوە.
زۆر سەختە تۆمەتبارەکە بناسرێتەوە
لە دوای هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی 2020ی ئەمریکا و سەرکەوتنی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان، ترەمپ هەوڵی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانى دا، لەو سەروبەندەدا لایەنگرانی ترەمپ هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا
لە 20ی کانونی یەکەمی 2022، لیژنەی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێسى ئەمریکا سەبارەت بە “ئاژاوەگێڕیی” و هێرشەکەی سەر بینای کاپیتۆڵ، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا چوار تۆمەتی “تاوانکاریی” روبەڕوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بکرێتەوە.
▪️هاندان و هاوکاریکردن بۆ یاخیبوون.
▪️رێگریی لە رێوشوێنێکی فەرمی.
▪️پیلانگێڕی بۆ فێڵکردن لە ئەمریکا.
▪️لێدوان و بڵاوکردنەوەى زانیاریی ناڕاست.
https://zoomnews.info/%da%86%d9%88%d8%a7%d8%b1-%d8%aa%db%86%d9%85%db%95%d8%aa%d9%89-%d8%aa%d8%a7%d9%88%d8%a7%d9%86%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c-%d8%b1%d9%88%d8%a8%db%95%da%95%d9%88%d9%89-%d8%aa%d8%b1%db%95%d9%85%d9%be/
ترەمپ راستەوخۆ بڕیارەکەی ئیدانە کرد و رایگەیاند، ئەمە پیلانێکە بۆ دورخستنەوەم لە هەڵبژاردنەکان.