ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێج قەیرانی خستەڕوو، کە روبەڕی جیهان دەبێتەوە.
ئەو دەڵێت، پێدەچێت توانای جیهان لە ئاست وەڵامی ئەو ئاڵنگارییانەدا “ئیفلیج” بێت
قەیرانەکان ئەمانە؛
یەکەم: تەقینەوەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا
• شەڕ لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیای ئۆکراینا بەردەوامە
• کارەبای پێویست بۆ ساردکردنەوەی چالاککەرەکان دابین ناکرێت
• بەشی 10 رۆژ گاز ماوە بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکان، کە کارەبایان بۆ دایبن دەکەن
• مەترسی تەقینەوەی وێستگە ئەتۆمییەکە جدییە
دووەم: قەیرانی برسێتی
• پەینی کشتوکاڵی بێلاڕوس، کە گەمارۆی لەسەرە کێشە سەرەکییەکەیە
• ناتواندرێت لە رێگەی یەکێتی ئەوروپاوە هەناردەی جیهان بکرێت
• پێوستە ئەو بەربەستانەی تاوەکو ئێستا هەن لاببرێن
• ئەم کێشەیە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر رۆژئاوای ئەفریقا دەبێت
• کەمی و گرانی پەین جوتیاران ناچار دەکات ئەمساڵ کەمتر زەوییە کشتوکاڵیەکانیان دابچێنن
سێیەم: قەیرانی وزەی ئەوروپا
گۆتەرێز دەڵێت
• وزە لەلایەن ژمارەیەک وڵاتی زۆر بەهێز و کۆمپانیای بەهێزەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت
• بۆیە ئێمە هیچ توانایەکمان نییە بازاڕی وزە ئاسایی بکەینەوە
چوارەم: جەنگی روسیا و ئۆکراینا
• هیچ هیوایەک بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخەکە نییە
• هیوایەک نییە بۆ دیالۆگێ لە نێوان روسیا و ئۆکراینا، روسیا و ئەمریکا یان روسیا و ئەوروپا
پێنجەم: قەیرانی کەشوهەوا
• کێشە لە کەمکردنەوەی گازی ژەهراویدا هەیە
• وڵاتانی پێشکەوتوو دەتوانن کەمکردنەوەی بەرچاوی رابگەیەنن
• بەڵام زۆربەی وڵاتە تازەپێگەیشتوەکان ئەو توانایەیان نییە
• مەترسی هەیە لە 10 ساڵی داهاتوودا دەردانی گازی ژەهراوی زیاد بکات