زووم:
پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند، لەسەر دۆسیەی كوشتنی ئەو گەنجەى رۆژى سێشەممە، 3ى کانوونى دووەمى 2023 تەرمەکەى لەسەر رێگەى سلێمانى-قەرەداغ دۆزرایەوە. بەگوتەى پۆلیس تۆمەتبارەکان براى کوژراوەکەن.
گەنجەکە دواى رۆژێک لە دیارنەمانى، رۆژى سێشەممە تەرمەکەى دۆزرایەوە. پۆلیسی سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا باسی وردەکارى روداوەکەى کردووە، ئەمەى خوارەوە ناوەرۆکەکەیەتى:
▪️تەرمەکە دواى دۆزینەوەى رەوانەكردنی پزیشكی دادوەری سلێمانى کرا بۆ لێکۆڵینەوە و دەركەوت “خنكێنراوە”.
▪️هاوسەری كوژراوەكە رۆژێک پێش دۆزینەوەى تەرمەکە، لە بنكەی پۆلیسی چوارچرا سكاڵای یاسایی لەسەر سێ برای هاوسەرەكەی تۆماركردبوو.
▪️دوو برای كوژراوەكە دەستگیراون و لە هەوڵداین بۆ دەستگیركردنی براكەی دیكەیان، كە پلەدارێكی سەربازییە و لە هەولێر نیشتەجێیە.
▪️ساڵی 1995 باوكیان لە گوندی كانی خاكی سەر بە ناحیەی سەنگاو كوژراوە.
▪️رۆژی 14ى حوزەیرانى 2014 لەسەر رێگای عەربەت-سلێمانی تەرمی دوو برای دیكەییان بهكوژراوی دۆزرانهوه، ههر ئهو كات لەبنكەی پۆلیسی عەربەت دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كرایهوەو لاێكاریی یاسایی گیرایەبەر.