59
حوریەت
- زیادکردنی موچە لە 25٪ەوە بۆ 30٪ بەرزکرایەوە
- کەمترین موچەی خانەنشینی لە پێنج هەزار و 500 لیرە جێگیرکرا
- وەزیری ناوخۆى تورکیا: من و ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ 40 جار بە تەلەفون قسەمان کردووە
سەباح
- ئەردۆغان: گفتوگۆکانمان لەبارەی سێ وادەی هەڵبژاردن بەردەوامە
- لە کۆنیا بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و دووانیش بریندار بوون
- ئەمڕۆ ناونووسین بۆ فەریزەی حەج دەستپێدەکات و تاوەکو 26ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت
سوزجو
- حکومەت نرخی گوشت و هێلکەی 29٪ و جگەرە و خواردنەوە کحولیەکانی 22٪ زیاد کرد
- ئیمامئۆغلۆ: پێشتر ئاکەپە پێنج “تیرۆریست”ـی لە شارەوانی ئەستەنبوڵ دامەزراندووە
- کلچدارئۆغلۆ: رۆژێک دێت لێپرسینەوە لە دادوەرەکان دەکرێت
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- کوردێکی باکورى کوردستان بەناوی مەنال مێردین، لە شەنگال “تیرۆر” کرا
- داوا دەکرێت روفاتەکانی نەوالا قەسابا، لە سێرت دەربهێنرێن، کە تەرمی عەگید یەکەم فەرماندەی سەربازی پەکەکشی تێدایە
- پەکەکە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی راگەیاند، کە لە ساڵی 1999ەوە لەنێو پارتەکەدایە