65
250 هەزار کەس کاریان لەگەڵ دەکەن، بەیانیان راپۆرتەکانیان دەنێرنە بەردەم سەرۆکی ئەمریکا.
نوێترین ئامێرە تەکنۆلۆژییەکان بەکاردەهێنن، هەندێکجار بودجەی ساڵانەیان دەگاتە 68 ملیار دۆلار، ئەمە زیاترە لەبودجەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان.
ساڵی 1947 و لەسەردەمی هاری ترومان دامەزرێنراوە، بارەگا نوێیەکەیان لەنزیک واشنتنی پایتەختە، روبەرەکەی 125 هەزار مەترە و 46 ملیۆن دۆلاری تێچووە، ئاسایشێکی توندی هەیە و هەموولایەکی کامێرای چاودێرییە.
کاری سەرەکییان کۆکردنەوەی زانیارییە، بواری کارکردنیان فراوانە، تاوانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی، بازرگانیی مادەی هۆشبەر، سنوردارکردنی چەک و تەقەمەنی.