50
فاینەنشیەڵ تایمز
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێن دەدات هەڵاوسان لە وڵاتەکەیدا بۆ نیوە کەمبکاتەوە، ئابوری وڵات فراوانتر بکات و لۆدی زۆر لەسەر تەندروستی کەمبکاتەوە
- کۆمپانیای ئاپڵ بەنیازە بۆ بەستنی مۆبایلەکانی ئایفۆن جێگرەوەیەک بۆ کۆمپانیای فاکسۆنی چینی دابنێت
- رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەکین تۆمەتباردەکات، بە یاریکردن بە دۆخی خراپی کۆرۆناوە، بەهۆی راگەیاندنی ژمارەیەکی کەمی مردوان بەهۆی پەتاکەوە
دەیلی تەلەگراف
- سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بەڵێن دەدات ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا حکومەت بگرنەدەست ناهێڵن جارێکی دیکە خەرجییەکانی حکومەت زۆربێت
- دادوەرێکی پلەباڵای بەریتانیا دەڵێت پۆلیسی وڵاتەکەی تاقەتی بەدواداچوونیان بۆ “ساختەکاران و تەزویرچییەکان” نەماوە
- بەهۆی زۆری نەخۆش نەخۆشخانەکانی بەریتانیا بەدەست کەمی ئۆسجینەوە دەناڵێنن
تایمز
- ریشی سوناک دەڵێت بە پێنج بەڵێن شکۆی بەریتانیا دەگەڕێنمەوە؛ کەمکردنەوەی هەڵاوسان بۆ نیوە، بوژاندنەوەی ئابوری، کەمکردنەوەی قەرزەکان و چاوەڕوانی نەخۆش و راگرتنی کۆچبەران
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەنیازە یاسایەک دابنێت رێگە بە بەڕێوەبەرەکان بدات کارمەندان سزابدات و سکاڵا لەسە یەکێتییەکان بکات بۆ نەهێشتنی دیاردەی مانگرتن لە وڵاتەکەیدا
- دوای ماوەیەک لە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ بەڕووی روسیادا، فەرەنسا بەنیازی ناردنی ئۆتۆمبێلی دەرعی جەنگییە بۆ ئۆکراین
گاردیان
- ریشی سوناک داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆیان حوکم بدەن لەسەری لەدوای بەئەنجامگەیاندنی بەڵینەکانی
- لە بەریتانیا زیاتر لە 700 هەزار خێزان “گەرمکەرەوەی پێویستیان” لە ماڵەکانیاندا نییە و بە ستانداردە بنچینەیەکانی ژیانیش ناژین
- دوای کەوتنە نێو چاڵێکی 35 مەتری پایەی کۆنکرێتی، منداڵیک لە ڤێتنام گیان لەدەستدەدات