34
تایمز
- ژمارەیەکى بێسنورى کۆچبەر خۆیان ئامادەکردووە لە رێگەى کەناڵى ئینگلیزەوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، بۆیە راگرتنى کۆچبەرانى ئەلبانیا چارەسەرى کێشەکە ناکات
- بەگوێرەى یاسایەکى زۆرەملێ هەموو کەسێکى خوار 18 ساڵ لە بەریتانیا دەبێت وانەى بیرکارى بخوێنێت
- لە بەریتانیا عەرەبانەیەک بۆ منداڵان دروستدەکرێت خۆى دەڕوات و پێویستنى بە دایک و باوک نابێت
دەیلى تەلەگراف
- حکومەتى بەریتانیا رایگەیاند، وەزارەتى تەندروستى بودجەى پێویستنى هەیە بۆ روبەڕوبوونەوەى قەیرانەکانى ئەم زستانەى وڵاتەکە و بودجەى بۆ زیاد ناکرێت
- سەرچاوەیەک لە کۆشکى شاهانەى بەریتانیا دەڵێت، دەرگاى پاشا بۆ شازادە هارى هەمیشە کراوەیە و هەرکات بیەوێت دەتوانێت بگەڕێتەوە
- دواى سەردانەکەى وەزیرى ئاسایشی نیشتمانى ئیسرائیل، بۆ مزگەوتى ئەقسا لە قودس، ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئیسرائیل ئاڵۆزى دروست نەکات
فاینەنشیەڵ تایمز
- کەسوکارى سەربازە کوژراوەکانى هێرشەکەى ئەم هەفتەى ئۆکراین سەرزەنشتى فەرماندەکانى روسیا دەکەن، کە ئاگادارى پلانى ئۆکراین نەبوون بۆ هێرشەکە
- یەکێتى ئەوروپا داوا دەکات تێستى کۆرۆنا بۆ گەشتیارانى چین پێش چوونە نێو فڕۆکەکە بکرێت، نەک کاتێک دەگەنە ئەوروپا
- پێشبینى دەکرێت مانگرتنى کارمەندانى شەمەندەفەرى بەریتانیا تاوەکو هاوین بەردەوام بێت
گاردیان
- پزیشکانى بەریتانیا ریشی سوناک بە “کەسێکى لەخۆبایی” تۆمەتباردەکەن، کاتێک دەڵێت، وەزارەتى تەندروستى خۆى دەتوانێت کێشەکانى خۆى چارەسەر بکات
- حکومەتى چین هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات، کە پشکنینى کۆرۆنایان کردووەتە مەرج بۆ هاوڵاتیانى وڵاتەکەى
- وەزیرى تەندروستى ئێران، بەریتانیا بە پلانگێڕی تۆمەتباردەکات، کە لە جامى جیهانى قەتەر یاریزانانى دژى ئێران هانداوە