زووم:
یانەی نەسری سعودی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3ی کانوونی دووەمی 2023 لە رێوڕەسمێکدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بە هاندەران ناساند.
هەزاران کەس لەنێو یاریگە و ملیۆنان کەسیش لە سەرانسەری جیهانەوە لە رێگەی شاشەی تەلەفزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بینەری ئاهەنگەکە بوون.
رۆناڵدۆ بە درێسی ژمارە حەوتی یانەی نەسرەوە هاتە نێو یاریگەکەوە و سڵاوی لە هاندەران کرد.
ئەستێرە پورتوگالییەکە، چەند تۆپێکی ئاڕاستەی هاندەرانی ئامادەبووی نێو یاریگەکە کرد، وێنەی لەگەڵ تیپی خانمان و تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی نەسردا گرت، پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا چوونە ناوەڕاستی یاریگەکە.
بەرلەوەی رۆناڵدۆ یاریگەکە جێبهێڵێت، پێشکەشکاری ئاهەنگەکە پێیگووت “هیچ شتێکی دیکەت نییە بە هاندەرانی بڵێیت”، ئەستێرەکەی پێشووی مانچستەر یونایتد، بە زمانی عەرەبی گوتی “ئەنا عەلەمی” کە کوردییەکەی دەکاتە “من جیهانییم”. رۆناڵدۆ لەمەدا مەبەستی خۆی نەبوو، بەڵکو مەبەستی یانەی نەسر بوو، کە لەنێو هاندەرانیدا بە یانەی “عالەمی” ناسراوە.
🚨🚨🚨🚨— الأسطورة كريستيانو رونالدو :
أنا عاااالمي 💛💛💛💛💛 https://t.co/ehcspyyRGK
— نواف التميمي 📊. (@Nawaf_STATS) January 3, 2023
ئەوەی جێگەی سەرنجی ئامادەبووان بوو، جۆرجینا بە عەبایەکی عەرەبییەوە هاتە نێو یاریگە، کەمێک بەرلەوەش ڤیدۆیەکی بڵاوکردبووەوە، کە تێیدا بە زمانی عەرەبی قسە دەکات و دەڵێت “ئەهلەن وە مەرحەبا”.
🚨🎙— جورجينا زوجة كرستيانو رونالدو :
اهلاً هلا ومرحبا 💛💛
#HalaRonaldo
#CristianoRonaldo #CR7𓃵 #رونالدو_نصراوي— استوديو النصرV (@NFCStudio1) January 3, 2023
هاندەرانی یانەی نەسر پەرۆش بوون بۆ ئامادەبوون لە نێو یاریگە، تەنها پاش چوار خولەک لە ئیعلانکردنی بلیتی ئاهەنگەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی، زیاتر لە 44 هەزار کەس داواکارییان پێشکەشکرد، لەکاتێکدا یاریگەکە 30 هاندەر دەگرێت.
نرخی چوونە ژوورەوە بۆ نێو یاریگە 15 ریاڵی سعودی بوو، کە دەکاتە نزیکەی چوار دۆلاری ئەمریکی.