83
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 3ی کانونی دووەمی 2023
ئێعتێماد
- هەژاری لە ئێران لە ساڵێکدا 50٪ زیادی کردووە
- سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ئەمساڵ لە رووی ئابوریەوە ساڵێکی سەخت دەبێت
- کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ “گەورەترین” خۆپیشاندان بەبۆنەی ساڵرۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانی ئەنجام دەدرێت
ئاسیا
- تەمەنی بەکارهێنانی مادەی هوشبەر گەیشتووەتە 15 ساڵ
- لە هەندێک ناوچەی تاران نرخی یەک مەتر زەوی گەیشتووەتە 100 ملیۆن تومەن
- دروستکردنی خانووبەرە لە ئێران زیاتر لە 45٪ کەمی کردووە
ئیتلاعات
- وەزارەتی کار: بۆ خانەوادەیەکی چوار کەسی هێڵی هەژاری حەوت ملیۆن و 700 هەزار تومەنە لە مانگێکدا
- وەزارەتی ئیتلاعات: لە چەند پارێزگایەک ئەندامانی گروپێکی گەورەی دژی حکومەت دەسگیرکراون
- تەنیا دوێنێ لە خوزستان 600 کەس بەهۆی کەشوهەوای پیسەوە سەردانی پزیشکیان کردووە
جمهوری ئیسلامی
- بەهای سوود لە بانکەکانی ئێران زیاد کرا
- سێ هەزار کەس لە خۆپیشاندەران ئازادکران
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئامادەین دەست بە دانوستانەکانی ڤیەننا لەبارەی پرسی ئەتۆمی بکەین