57
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 3ی کانونی دووەمی 2023
سەباح
- 500 هەزار کارمەندی گرێبەست لە تورکیا هەمیشەیی دەکرێن
- ئەمڕۆ بڕیارە زیادکردنی موچەی کارمەند و خانەنشینان رابگەیەندرێت
- ئەو شەش کەسەی دوێنی لە مێردین بەهۆی روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا کارمەندی حکومەتی بوون
حوریەت
- ئاستی هەناردەکردنی تورکیا لە ساڵی 2022دا گەیشتووەتە 254 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار
- تەمومژ هەموو ئەستەنبوڵی داپۆشیوە و هوشداری لە روداوی هاتوچۆ دەدرێت
- ئەردۆغان: 197 وڵات و هەرێم بە لیرە بازرگانی لەگەڵ تورکیا دەکەن
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- پەکەکە ئەمساڵ لە باکورى کوردستان 64 و لە باشورى کوردستان 237 “شەهیدی بەخشیوە”
- گونەش گوموش، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی رەنجدەران: ئاکەپە و مەهەپە بودجەی شەڕ زیاد دەکەن
- ئازەربایجان ئامادە نییە رێرەوی ئارتساخ بکاتەوە و ئەرمەنیەکان لە دۆخێکی خراپدان
سوزجو
- حکومەت دۆسیەیەکی 578 لاپەرەیی دژی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ ئامادەکردووە
- بەگوێرەی راپرسیەکی کۆمپانیای میترۆپۆل دەسەڵات دەتوێتەوە
- سەرۆکی کۆمەڵەی خانەنشینان: ئەگەر موچە بە گوێرەی پێویستی زیاد نەکرێت، لە سندوقەکانی دەنگداندا ئەنجامەکەی دەبیننەوە