40
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 3ی کانونی دووەمی 2023
دەیلى تەلەگراف
- شازادە هارى دەڵێت، حەزدەکەم لەگەڵ باوکم و براکەم ئاشتببمەوە، بەڵام ئەوان حەزناکەن
- بەریتانیا دەیەوێت دادگاى شۆڕشى ئێران وەکو گروپێکى تیرۆریستى بناسێنێت، دواى ئەوەى لە ساڵى رابردوودا 10 جار “هەوڵى کوشتن و رفاندنى” خەڵکى لە بەریتانیا داوە
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک دەرکەوتووە ئەوانەى ئاو زۆر دەخۆنەوە تەمەنیان درێژترە و کەمتر توشى ننەخۆشی درێژخایەن دەبن
تایمز
- بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما ناوچە گەشتیارییەکانى خلیسکێنەى سەر بەفر لە بەریتانیا نزیکە لە داخستن و بەفرەکەى تواوەتەوە
- هەفتەى رابردوو بەریتانیا خراپترین هەفتەى لە 30 ساڵى رابردوودا بەڕێکرد، بەهۆى مانگرتنى کارمەندانى هێڵى شەمەندەفەر
- لە پێکدادانى دوو هێلیکۆپتەرەکەى ئوسترالیا دوو هاوڵاتى بەریتانى گیانیان لەدەستداوە
ئاى
- خراپی دۆخى تەندروستى بەریتانیا پێشبینی دەکرێت تاوەکو مانگى نیسان بەردەوام بێت، بەهۆى کەمى ئۆکسجین و نەبوونى قەرەوێڵە بۆ نەخۆش
- ژنە یاریزانى تێنسى ئەمریکى مارتینا ناڤراتیلۆڤا، ئەفسانەى تێنس، توشى شێرپەنجەى مەمک و قوڕگ بووە و ناتوانێت بەشدارى یارییەکان بکات
- تاڵیبان دەیەوێت بگاتە ئابورى خۆبژێوى، بۆئەوەش پشت بە وەبەرهێنەرانى بیانى لە روسیا و چین دەبەستێت
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەریتانیا خراپترین ساڵى دارایی بەڕێدەکات و هاوڵاتیان باجى هەڵەکانى حکومەت دەدەن
- روسیا کوژرانى 63 سەربازى بەهۆى هێرشێکى ئۆکراین پشتڕاستکردەوە
- پزیشکانى بەریتانیا دەڵێن، بەشى فریاگوزارى نەخۆشخانەکان فشارێکى زۆری کەوتووەتەسەۆ بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و پەتاى وەرزییەوە