85
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 3ی کانونی دووەمی 2023
شەرقولئەوسەت
- لە عێراق یادی قاسم سولەیمانی بووەتە جێی مشتومڕ.. شیعە، سونە و کورد دابەشبون
- کۆنگرێسی ئەمریکا کارەکانی دەستپێکرد، کۆمارییەکان، کە زۆرینەن بەڵێنى لێپرسینەوە لە بایدن دەدەن
- تورکیا، یۆنان تۆمەتبار دەکات بە کارکردن بۆ زیادکردنی گرژییەکان
عەرەب
- هێزە شیعییەکانی عێراق، چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەبەستنەوە بە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی
- مانگرتنی هۆکانی گواستنەوە، یەکەم نامەی گرژی نێوان سەندیکای کرێکارانی تونس و سەرۆکی وڵاتە لە ساڵی 2023
- روسیا سزای توند دادەنێت بۆ سنوردارکردنی ئازادی هاورەگەزخوازان
زەمان
- هاوڵاتیانی بەسرە ماڵەکانیان واڵا دەکەن بۆ سەردانیکەرانی جامی کەنداو
- بلیتی یارییەکانی کەنداو لە بازاری رەشدا بە هەشت هێندەى نرخی راستەقینەى دەفرۆشرێت
- چەند کەسایەتیەکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتن بێت بەسەر “رژێمی” وڵاتەکەدا
قودسی عەرەبی
- بۆ یەکەمینجار، هەولێر بەشداردەبێت لە ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق
- روسیا داندەنێت بە کوژرانی 63 سەربازیدا، لە هێرشێکی ئۆکراین بۆ سەر دونێتسک
- لە یەمەن دوو گەنجی هاورەگەزخواز دەستگیرکران، دوای راگەیاندنی هاوسەرگیریان