زووم، ئاژانسەکان:
له پێشهاتێكى نوێ‌دا، ده‌وڵه‌تى ئیمارات ده‌ستپێشخه‌رى كرد، به ده‌ركردنى یاسایه‌كى تایبه‌ت به بارى كه‌سیی و شارستانى بۆ ئه‌و هاوڵاتییه بیانییانه‌ى موسڵمان نين و نیشته‌جێى وڵاته‌كه‌ن، كه چه‌ندین بڕگه و مادده له‌خۆده‌گرێت بۆ رێكخستنى ژیانى هاوسه‌ریی و كه‌سییان كه شتى نوێ و سه‌رسوڕهێنه‌رى تێدایە بۆ بیانییه‌كان.
یاساکە لەسەر کەسانی نا موسوڵمان جێبەجێدەکرێت
شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئه‌لنه‌هیان سه‌رۆكى ئیمارات، مه‌رسومێكى یاسای ئیتیحادى به ژماره 41 بۆ ساڵى 2022 ده‌ركرد، تایبه‌ت به بارى كه‌سی و شارستانی، كه له 1ى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه كارى پێده‌كرد. كه له‌سه‌ره‌وه‌ى یاساكه نوسراوه، ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر كه‌سانى نا موسڵمانى نیشته‌جێى ئیمارات جێبه‌جێده‌كرێت.
له یه‌كێك له بڕگه‌كانى ئه‌م یاسایه هاتووه: شایه‌تیدانى ژن یه‌كسانه به شایه‌تیدانى پیاو، سه بارەت بەمیراتیش رێژه‌ى به‌ركه‌وتنى میراتى ژن هه‌مان رێژه‌ى به‌ركه‌وتنى پیاوه.
به گوێرەى یاساكه، پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌ریی، ته‌نیا ره‌زامه‌ندى ژن و پیاوه‌كه‌ى دەوێت
هه‌ر به گوێرەى یاساكه، پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌ریی، به ته‌نیا ره‌زامه‌ندى ژن و پیاوه‌كه‌ى به‌سه. هه‌روه‌ک هه‌ردوو هاوسه‌ر ده‌توانن داواى جیابوونه‌وه بكه‌ن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هۆكارێكى دیارى كرا‌و و نابێت سكاڵاى جیابوونه‌وه‌كه ئاراسته‌ى لیژنه و پسپۆڕانى خێزان بكرێت، به‌ڵكو هه‌ر داواى جیابوونه‌وه له هه‌ر لایه‌كیانه‌وه بێت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى جیابوونه‌وه‌كه رێڕه‌وى یاسایی خۆى وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها دایانی منداڵ بۆ پیاو و ژن یه‌كسانه و كه‌س مافى زیاتری نییه له‌وه‌ى دیکە، تاوەکو ته‌مه‌نى 18 ساڵ ئه‌و كات مناڵه‌كه خۆى بڕیار ده‌دات.
یاساكه واى رێكخستووه، كه له‌سه‌ر پیاوه نه‌فه‌قه‌ى ژن بدات
سه‌باره‌ت به (به‌ركه‌وته)یاخود نه‌فه‌قه‌ى جیابوونه‌وه، یاساكه واى رێكخستووه، كه له‌سه‌ر پیاوه نه‌فه‌قه‌ى ژن بدات ئه‌ویش په‌یوه‌ست به‌وه‌ى ژیانى هاوسه‌ری چه‌ند ماوه‌كه‌ى درێژ بووبێت، نەفەقەکە زیاتر دەبیت یاخود تەمەنی ژنەکە تاوەکو گەورەتر بیت نهفهقهكه زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ژنه‌كه هاوسەرگیرکردەوە نه‌فه‌قه‌ى ناكه‌وێت.
بڕگه‌یه‌كى دیکەى یاساكه، ته‌مه‌نى هاوسه‌رگیرى مه‌ده‌نى دیاریكردووه، كه ژن و پیاو نابێت ته‌مه‌نیان له 21 ساڵ كه‌متر بێت و ده‌بێت به ناسنامه‌یه‌كى وڵاته‌كه‌ى خۆیان یان ره‌گه‌زنامه‌كه‌ى ئه‌وه بسه‌لمێنێت.
ئه‌گه‌ر كه‌سى مردوو جا پیاوه‌كه بێت یان ژنه‌كه، پێشتر وه‌سیه‌تنامه‌ى نه‌نووسیبێت، نیوه‌ى میراتەکە ده‌چێت بۆ (ژنه‌كه یان پیاوه‌كه)
له‌باره‌ى میراتییش، یاساكه به روونیی نوسیویهتى: ئه‌گه‌ر كه‌سى مردوو جا پیاوه‌كه بێت یان ژنه‌كه، پێشتر وه‌سیه‌تنامه‌ى نه‌نووسیبێت، ئه‌وه ئه‌و میراتهى له ئیمارات هه‌یه‌تى، نیوه‌ى ده‌چێت بۆ (ژنه‌كه یان پیاوه‌كه) و نیوه‌كه‌ى دیکەش به یه‌كسانى له‌نێوان مناڵه‌كانیان دابه‌شده‌كرێت و جیاوازیش له (به‌ش) نییه له‌نێوان كچ و كوڕ.
له وڵاتانى دیکەی عه‌ره‌بى، له‌ناو یاساكان زۆر كه‌م ئاماژه به ماف و ئه‌ركى كه‌سانى بیانی یان ئەو کەسانەى موسڵمان نین كراوه، به‌ڵام ئیمارات وه‌كو یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تى ناوچه‌كه ئه‌م یاسا تایبه‌ته‌ى ده‌ركردووه، كه به‌شێكى زۆر له بیانییه‌كان دڵخۆش نین به‌م یاسایه، چونكه كۆت و به‌ندى زۆریان ده‌خاته سه‌ر.