بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک ناوچەی ئۆمەرلی پارێزگای میردینی باکوری کوردستان، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون.
ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیا و باکوری کوردستان رایانگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مینی پاسێک لەسەر رێگەی ناوچەی ئۆمەرلی و ناوچەی میدیادی سەر بە پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان وەرگەڕاوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، لە روداوەکەدا شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و پێنج هاوڵاتی دیکە بریندار بوون.
پارێزگاری مێردین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی ناوچەی میدیاد گواستراونەتەوە.
بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا لەم بارەیەوە تویتێکی بڵاوکردەوە و وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان کردووە، داوای لە داواکاری کۆماری مێردین کردووە، لەبارەی رووداوەکە دەست بە لێکۆلینەوە بکات.
لە مانگی ئابی ساڵی رابردووشدا، رووداوێکی گەورەی هاتوچۆ لە مێردین رویدا
لە مانگی ئابی ساڵی رابردووشدا، رووداوێکی گەورەی هاتوچۆ لە ناوچەی دێرکی مێردین، لەنێوان تەنکەرێک، پاسێکی نەفەرهەڵگر و ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵدا روویدابوو و بەوهۆیەوە 20 هاوڵاتی گیانیان لەدەستد ا و 26 هاوڵاتی دیکە بریندار ببوون.