ئەمرۆ دووشەممە، 2ی کانونی دووەمی 2023، دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی سەری ساڵ، بازاری ئاڵوگۆری دراو کرایەوە، زوومی سلێمانی و هەولێر باس لە گۆرانکارییەکانی بەهای دۆلار دەکەن.
لە سلێمانی، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 152 هەزار و 850 دیناری عێراقی
لە هەولێر، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 152 هەزار و 650 دیناری عێراقی
مانگێک لەمەوبەر بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بەهێواشى دەستى بە دابەزین کرد، بەرپرسانى بانکى ناوەندى عێراق گوتیان دۆخەکە کاتییە و لە دوو هەفتەى داهاتوودا ئاسایی دەبێتەوە.
https://zoomnews.info/%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%a8%db%95%d8%b1%d8%a7%d9%85%d8%a8%db%95%d8%b1-%d8%af%d8%a7%d8%a8%db%95%d8%b2%db%8c%d9%86%d9%89-%d8%a8%db%95%d9%87%d8%a7%d9%89-%d8%af%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%95%da%a9/
ئیحسان یاسرى، راوێژکارى بانکى ناوەندى عێراق کە لە 10ى کانونی یەکەمی 2022، ئەو قسەیەى کرد، 100 دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە 150 هەزار دینارى عێراقى بوو، بەڵام پاش ئەو قسەیە نەک دۆخەکە ئاسایی نەبووەوە بەڵکو بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار موشەک ئاسا بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە و هاوڵاتیانى عێراقیى تووشى شۆکێکى گەورە کرد، بە تایبەت کە سێشەممەی رابردوو بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 159 هەزار دینار بوو، ئەمەش واتە 13 هەزار دینار زیاتر لەو نرخەى کە بانکى ناوەندى دەیفرۆشێت.
هەمان رۆژ و لە 27ی کانونی دووەمی 2022، سەرۆکوەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە
سودانی داوای لە بانکی ناوەندی کرد سەقامگیری بۆ نرخی هەموو دراوەکان بەدیبهێننو رایگەیاند دەبێت چاودێری کاری بانکەکان بکرێت
سودانی گوتی، پێویستە بانکی ناوەندی رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ راگرتنی هەر شتێک کە زیان بە بازاڕی ناوخۆ دەگەیەنێت و نرخ بەرزدەکاتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی بە سودانی گوت، قەیرانی دراوی بیانی کاتیە و هۆکارەکەی کێشەی هونەریە،کاراکردنی سەکۆی ئەلکترۆنی و سستی پارە حەواڵەکردن و هاتنی ساڵی نوێ هۆکاری قەیرانەکەن.
راستەوخۆ دوای کۆبونەوەکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکان رووی لە دابەزین کرد، وا بڕیارە لەم چەند رۆژەدا نرخەکە زیاتر جێگیر بێت
https://zoomnews.info/%d8%af%db%86%d9%84%d8%a7%d8%b1-%d8%a8%db%95-%d8%a8%db%95%d9%87%d8%a7%d8%aa%d8%b1%db%8c%d9%86%d9%89-%d8%af%d8%b1%d8%a7%d9%88%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%db%95/