زووم، ئاژانسەکان:
بەرەبەیانىی ئەمڕۆ 2ى کانونى دووەمى 2023 چەند چەکدارێک بە چەکى ئۆتۆماتیکى و ئۆتۆمبێلەوە هێرشیانکردە سەر گرتوخانەیەک لە شارى سیوداد خوارێزى مەکسیک لە نزیک سنوورى ئەمریکا.
بەگوتەی سەرچاوە ناوخۆییەکانى مەکسیک لەو هێرشەدا 14 کەس کوژراون، 10 کەسیان پاسەوانى گرتووخانەکە بوون.
نووسینگەى داواکارى گشتیى ویلایەتى چیهواهوا رایگەیاند، بەهۆى هێرشەکەوە چوار کەس برینداربوون کە بۆ سەردانى کەسوکارەکانیان و بەبۆنەى سەرى ساڵى تازەوە چووبوونە بەردەم گرتووخانەکە.
نووسینگەى داواکارى گشتى ویلایەتى چیهواهوا:
بەهۆى هێرشەکەوە 4 هاوڵاتى برینداربوون کە بۆ سەردانى کەسوکارەکانیان چووبوونە بەردەم گرتووخانەکە
بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئامانجى هێرشەکە هەڵاتنى کۆمەڵێک بەندکراو بووە، پۆلیس و سوپا چوار کەسیان دەستگیرکردووە، دیارنییە لە هێرشبەرەکانن یان لە هەڵاتووەکان.
مانگى ئابى رابردووش توندوتیژى لەناو گرتووخانەکەدا روویدا و گوازرایەوە بۆ شەقامەکانى شارەکە، بەهۆیەوە ١١ کەس کوژران.
ئامانجى هێرشەکە هەڵاتنى کۆمەڵێک بەندکراو بووە
لەم گرتووخانەیەدا کە دەکەوێتە باکوورى مەکسیکەوە چەندین ئەندامى بەندکراوى دوو گرووپى چەکداریی هەن بەناوەکانى (سینالوا و خوارێز) کە ١٥ ساڵە لەنێوان خۆیاندا ململانییانە بۆ دەستگرتن بەسەر شارەکەدا.