32
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، دووشەممە، 2ی کانونی دووەمی 2023
جمهوری ئیسلامی
- ئەنجومەنی خۆڕاگری نەتەوەیی ئەفغانستان لەدژی تاڵیبان دەیەوێت بەرەکەی بەهێز بکات
- نرخی خانووبەرە لە تاران بەگوێرەی ساڵی رابردوو 47.5٪ زیادی کردووە
- 270 شاری ئێران روبەڕوی قەیرانی کەمئاویی بوونەتەوە
ئیتلاعات
- خامنەیی دەڵێت قاسم سولەیمانی “خۆڕاگریی” لە بەرامبەر زلهێزەکان بەهێزتر کرد
- زانکۆکانی ئێران ئامادەن خوێندکاری کچی ئەفغانی وەربگرن
- سعودیە بە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی 81 کەس لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە مافەکانی مرۆڤ پێشێلدەکەن
ئافتاب
- ئابووریناسێک دەڵێت ئابووریی نەخۆشی ئێران کەوتووەتە دەستی ژمارەیەک پزیشکی کەمئەزموونەوە
- تاڵیبانی پاکستان ئامادەکاریی بۆ راگەیاندنی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی دەکات
- لە ئینستاگرام ڤێریفای بۆ بەرپرسانی ئێرانە و فیلتەرکردنیش بۆ هاوڵاتیان
ئارمان میللی
- ئەمساڵ حکومەت موچەی کارمەندان بەڕێژەی 20٪ زیاد دەکات
- تەندروستیی ئێران: لەنێوان چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- لە تاران نۆ کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەرمان سزادران