رەنگە لە جیهاندا زۆر وڵاتی دیکەی پێشکەوتوو هەبن، کە زانکۆی زۆر باشتر و پێشکەوتووتریان تێدابێت، بەڵام زانکۆکانی ئەم پێنج وڵاتە لە دوو رووەوە گونجاون:
- یەکەم لەسەر ئاستی زانستیدا بەناوبانگن و پێگەی تایبەتیان هەیە
- دووەم تێچوویەکی کەمیان هەیە و بۆ ئەو کەسانە گونجاون
- کە باری دارایی خێزانەکانیان لە ئاستی ناوەڕاست و بۆ سەرەوەیە
یەک: ئەڵمانیا.. وڵاتی فیکر
خاوەنی زیاتر لە 300 زانکۆیە، هەندێکیان لە رووی زانستییەوە، لە ریزی باشترین زانکۆکانی جیهاندان، تێچووی خوێندن “زۆر گران” نییە. دوای دەرچوون تاوەکو رادەیەک هەلی کارکردن بەردەستە، لە هەندێک ناوچەی وڵاتەکەدا، خوێندن بۆ خەڵکانی بیانی بە خۆڕاییە.
تێچووی خوێندن و ژیان لە ئەڵمانیا:
زۆرینەی زانکۆکان حکومیین، بۆیە پێویستە تەنها رسوماتی کارگێڕیی بدەیت، کە بڕەکەی لەنێوان 100 بۆ 350 یۆرۆی ساڵانەدایە، تێچووی مانگانەی خوێندکارێک، لەنێوان 700 بۆ 1000 یۆرۆدا دەبێت بە شوێنی نیشتەجێبوونیشەوە.
دوو: هەنگاریا.. دەرفەتی خوێندن بە تێچوویەکی گونجاو
وەکو موگناتیس وایە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە دەرەوە بخوێنن، بەتایبەت بۆ ئەوانەی بەدوای خوێندنێکی هەرزاندا دەگەڕێن لە ئەوروپا، خاوەنی یەکێک لە دێرینترین و بەناوبانگترین زانکۆکانی ئەوروپایە، کە زانکۆی بۆدابێستە و لە ساڵی 1782 دامەزراوە، هەنگاریا دەرفەتی خوێندنی هەمەجۆری تێدایە بە تێچوویەکی کەم.
تێچووی خوێندن و ژیان لە هەنگاریا:
بۆ خوێندکارانی بیانی رسوماتی خوێندن لە زانکۆی حکومی، لەنێوان هەزار و 200 تاوەکو پێنج هەزار یۆرۆی ساڵانەیە، بەڵام بۆ بەشە زانستییەکان 12 هەزار تاوەکو 16 هەزار یۆرۆیە، تێچووی ژیان لە بۆدابێستی پایتەخت 520 یۆرۆیە، کە گەورەترین و گرانترین شاری هەنگاریایە، لە هەندێک شاری دیکە ناگاتە 300 یۆرۆی مانگانە.