56
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، دووشەممە، 2ی کانونی دووەمی 2023
دەیلی تەلەگراف
- ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کار بە “پلانی چاکسازییەکەی” لیز ترەس ناکات
- بۆیەکەمجار هێزەکانی فەرەنسا و بەریتانیا بەهاوبەشی هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ رێگرتن لە کۆچی نایاسایی
- سەرۆکی کۆریای باکوور داوادەکات کارخانەی چەکی ئەتۆمی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد بکرێت
تایمز
- لە بەریتانیا هەفتانە 500 کەس بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی فریاکەوتنی خێراوە گیان لەدەستدەدەن
- ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا لە مەترسیدایە: سێ لەسەر چواری دامەزراوەکانی پۆلیس تەکنۆلۆژیای چینی بەکاردەهێنن
- چالاکانی بواری ژینگە لە بەریتانیا لە هەوڵەکانی حکومەت نائومێد دەبن و تەنانەت دەست لە خۆپیشاندان و مانگرتنیش هەڵدەگرن
دەیلی مەیڵ
- سێ سەرئێشەی تازە بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: خراپیی دۆخی تەندروستی، قەیرانی کۆچبەران و مانگرتنی کارمەندانی شەمەندەفەر
- سەرکردەیەکی نزیک لە پوتین کە بە پیاوی موشەک ناسراوە لە رووداوێکی تەمومژاویدا گیان لەدەستدەدات
- ناتۆ هۆشداریی دەدات لە هێرشە موشەکییەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین
ئای
- راپرسییەک: دەنگدەرانی پارتی پارێزگاران حکومەتی بەریتانیا بە کەمتەرخەم دەزانن
- تەرمی پێلێ ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل دەبرێتە ئەو یاریگەیەی تێیدا دەستی بە یاری کردووە
- زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشە موشەکییەکانی رووسیا لە کیێڤ خۆشییەکانی سەری ساڵ تێکدەدات