زووم، ئاژانسەکان:
لەمڕۆوە کرواتیا بە فەرمی بووە بەشێک لە ناوچەی شنگن و ماڵئاواییشی لە دراوی کۆنا کرد و لەمەودوا دراوی یۆرۆ بەکاردەهێنێت.
پاش هاتنەناوەوەی کرواتیا، نەخۆشەی ناوچەی شنگن لە ئەوروپا لە ساڵی 2023دا گۆڕانکاری بەسەردا هات و ژمارەی وڵاتانی شنگن بووە 27 وڵات، هاوکات کرواتیا بووە بیستەمین وڵات کە دراوی یۆرۆ بەکاربهێنێت.
ناوچەی شنگن چییە؟
ناوچەی شنگن، بریتیە 27 وڵاتی ئەوروپی، رێگەدەدات بە جوڵە و گواستنەوە بە ئازادی، لەگەڵ رەتکردنەوەی هەموو جۆرە چاودێرییەک لەسەر سنوری نێوان وڵاتەکان و نەبونی پشکنینی پاسپۆرت لە نێوان وڵاتانی ئەندام.
هاوڵاتی پێویستی تەنها بە یەک ڤیزایە (شنگن) بۆ گەیشتن و هاتوچۆ لە نێوان ئەو وڵاتانە، 400 ملیۆن هاوڵاتی لە جیهاندا سودمەندن لەم رێککەوتنە، ساڵانە زیاد لە ملیارێک گەشت دەکرێت بۆ ئەم ناوچەیە.
ئابوریی یەکگرتوو لەم ناوچەیە هەیە و هاوڵاتی دەتوانێت کاڵا و پێویستی بێ هیچ رێگرییەک بگوازێتەوە، بۆ گرەنتی پاراستنی ئاسایشی سنورە کراوەکە، ئەندامانی شنگن زانیارییەکان دەربارەی هەڕەشە ئەمنییەکان هاوبەشی پێدەکەن، پشتگیری کاری چاودێری و پاراستنی سنور دەکەن.
ناوچەی “شنگن”، ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ رێکەوتننامەی شنگن، کە لە ساڵی 1985 لە شارۆچکەی شنگنی لۆکسمبۆرگ واژۆکرا، لەسەرەتادا تەنها پێنج وڵات واژۆیان لەسەر رێکەوتننامەکە کرد.
ساڵی 1985، لە شارۆچکەی شنگنی لۆکسمبۆرگ، رێکەوتننامەکە واژۆکرا
(بەلجیکا، فەرەنسا، هۆڵەندا، لۆکسمبۆرگ و ئەڵمانیا) پێنج وڵاتەکەی سەرەتا بوون.
ئێستا ژمارەی ئەندامانی ناوچەی “شنگن”، 27 ئەندامە، کە 23 ئەندامیان سەر بە یەکێتی ئەوروپان، وە 4 وڵاتیان سەر بە یەکێتی ئەوروپا نین کە بریتین لە (نەرویج، ئاسیلاند، سویسرا)
هەر یەک لە وڵاتانی (بولگاریا، رۆمانیا، ئێرلەندا) ئەندامن لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام هێشتا ئەندام نین لە ناوچەی شنگن، بەڵام هەر یەک لە بولگاریا و رۆمانیا کاندیدن بۆ ئەوەی لە داهاتوو ببنە ئەندامی ناوچەی شنگن.
بولگاریا و رۆمانیا کاندیدن بۆ ئەوەی لە داهاتوو ببنە ئەندامی ناوچەی شنگن
لە ساڵی 2004، سەرجەم ئەندامانی ئەوکاتی یەکێتی ئەوروپا چوونە ناو رێکەوتننامەی شنگن، بێجگە لە بەریتانیا و ئێرلەندا.
لە ساڵی 2007 هەر یەک لە نەرویج و ئایسلەندا هاتنە ناو ناو رێکەوتننامەی شنگن.
ساڵێک دواتر سویسراش هاتە ریزی وڵاتانی ناوچەی شنگن.
لە نیسانی ساڵی 2011 ئیتاڵیا ڤیزای شنگنی بە 20 هەزار هاوڵاتی تونسی دا، کە ئەمەش تورەیی فەرەنسای لێکەوتەوە، دەستکاریکردنی رێکەوتننامەکە بوو بە جێی باس، چەند جارێکی دیکەش دوای دەرکەوتنی رێکخراوی داعش دەستکاریکردنی رێکەوتنەکە باسکرا، بەڵام هیچ هەنگاوێک نەنرا.
دەزگای فرۆنتێکس کە ساڵی 2004 دامەزرا، ئەرکی پاراستنی سنورەکانی ناوچەی شنگنە، ساڵانە بودجەی زەبەلاحی بۆ تەرخان دەکرێت.