55
سەندەی تەلەگراف
- بەهۆی زیادبوونی باجەوە، دوو وێستگەی ناوەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەریتانیا مەترسی داخستنیان لەسەرە
- رێکارە یاساییەکانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دژی کارمەندانی مانگرتوو تاوەکو شەش مانگی دیکە ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- ئەو پۆلیسە بەریتانییانەی گێچەڵی سێکسییان بە ژنان کردووە بەبێ سزا بۆی دەرچوون و بەردەوامبوون لە کارەکانیان
سەندەی تایمز
- بەگوێرەی راپرسییەکان پێناچێت پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت
- کەرتی تەندروستیی بەریتانیا کەوتووەتە دۆخێکەوە نەخۆشێک 99 کاتژمێر لەچاوەڕوانیدا بووە تاوەکو شوێنی مانەوەی دەستبکەوێت
- پوتین لە گوتاری ساڵی تازەدا پێکە شەرابەکەی بەرزدەکاتەوە لەکاتێکدا سوپای وڵاتەکەی بۆردومانی ئۆکراینی دەکرد
سەندەی ئێکسپرێس
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەشبینە بە داهاتووی وڵاتەکەی و دەڵێت “دەگەڕێینەوە دۆخی جاران”
- پیاوێک لە بەریتانیا پزیشکی دانی دەستناکەوێت و بەناچاریی 11 دانی خۆی دەکێشێت
- “تیرۆری ساڵی تازە” کەسێک لە هێرشە موشەکییەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین کوژا
سەندەی پیپڵ
- نەخۆشانی بەریتانیا بەرلەوەی شوێنی مانەوەیان بۆ دابینبکرێت، بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە گیان لەدەستدەدەن
- بابا ڤانگا ژنە پێشبینیکارەکەی بولگاریا گوتوویەتی لە 2023دا زریانێک لەخۆرەوە بەرەو زەوی دێت و وێستگەیەکی ناوەکی دەتەقێنێتەوە
- ئەمڕۆ بەرنامەی واتسئاپ لە 49 مۆدێلی کۆنی ئایفۆن و ئەندرۆید دەوەستێت و ملیۆنان کەس لە جیهاندا لە ئاپەکە بێبەشدەبن