مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم، کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکا و سوریا و روسیا بەڕێوەدەچێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە کەناڵی “ئێن تیڤی – تورکی” راگەیاندووە، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەمجارە رەنگە لە وڵاتێکی دیکە بەڕێوەبچێت.
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەمجارە،لە وڵاتێکی دیکە بەڕێوەدەچێت
ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە دووەم کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە ماوەى کەمتر لە مانگێکدا، پاشئەوەى چوارشەممەى رابردوو بۆیەکەمجار لە پاش ساڵى 2011ەوە وەزیرانى بەرگریی تورکیا و سوریا بە ئامادەبوونى وەزیرى بەرگریی روسیا لە مۆسکۆ چاویان بەیەکدى کەوت.
لە کۆبونەوەکە، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، سیێرگیۆ لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بەشداردەبن
پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمى 2022، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، چاوی بە هاوتا سورییەکەی (بەشار ئەسەد) دەکەوێت لە پاش کۆبوونەوەی سەر ئاستەکانی وەزارەتی بەرگریی و دەرەوە.
https://zoomnews.info/%d8%b1%db%86%da%98%d8%a6%d8%a7%da%a4%d8%a7-%d8%aa%d8%b1%d8%b3%db%8c-%d9%84%db%95-%d8%a6%db%95%d9%86%d8%ac%d8%a7%d9%85%d9%89-%da%a9%db%86%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%db%95%d9%88%db%95%da%a9%db%95%d9%89/
تورکیا وڵاتی دراوسێى سوریا، بە گەورەترین پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی سوری دەبینرا لە رووی سەربازیی و سیاسییەوە، لە دواى سەرهەڵدانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانى ناوخۆى وڵاتەکە لە ئازارى 2011ەوە.
تورکیا و سوریا دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە، ئەویش هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدەیە، کە تورکیا بە “تیرۆریست” ناویاندەبات و ئەمریکا پشتیوانیانە، مۆسکۆش دەیەوێت هەردوو لایەنی سوری و تورکی لەیەک نزیک بکاتەوە.
تورکیا لە 19ی تشرینی دووەمی 2022، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان دەستپێکرد بە ناوی “چنگ – شمشێر” و چەندین شار و شارۆچکەى بە تۆپ و مۆشەک و درۆن بۆردومانکرد ئێستاش ناوبەناو تۆپبارانەکانى بەردەوامە.