ئەمڕۆ شەممە، لە دوا رۆژی ساڵی 2022دا، بەنەدێکتی شانزەیەم، پاپای پێشووی ڤاتیکان لە تەمەنی 95 ساڵی و لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد.
بەنەدێکتی شانزەیەم بۆ ماوەی کەمتر لە هەشت ساڵ سەرۆکایەتی کڵێسای کاسۆلیکییەکانی کرد، لە ساڵی 2013 دەستی لە ئەرکەکەی کێشایەوە، بەمجۆرەش بوو بە دووەم پاپای ڤاتیکان دەستلەکاربکێشێتەوە، پاشئەوەى پاپا گریگۆری دوانزەیەم بەهەمانشێوە لە ساڵی 1415 دەستیلەکارکێشایەوە.
بەنەدێکتی شانزەیەم, لە ساڵی 2013 دەستی لە ئەرکەکەی کێشایەوە
بەنەدێکت دوارۆژەکانی ژیانی لە پەرستگای “ماتەر ئیکسلیزیا” لەنێو دیوارەکانی ڤاتیکان بەسەربرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 31ى کانوونى یەکەمى 2022 کۆچی دوایی کرد، پاپای ئێستای ڤاتیکان پاپا فرانسیس بەشداری رێوڕەسمى بەرێکردنی تەرمەکەی دەکات لە 5ی کانوونی دووەم.
ڤاتیکان رایگەیاند، تەرمی پاپای پێشوو لە 2ی کانونی دووەمەوە، لە کڵێسای “سانت پیتەر” دادەنرێت، بۆئەوەی بڕوادارانی ئایینی مەسیحی دوا ماڵئاوایی لێبکەن.
تەرمی پاپای پێشوو, لە کڵێسای سانت پیتەر دادەنرێت بۆ ماڵئاوایی
لە کاتدراڵی میونشن زەنگ لێدرا و لە گۆڕەپانی سانت پیتەر لە رۆما بۆ یەکجار زەنگ لێدرا، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کۆچی دوایی پاپای پێشوو.
پاپا بەنەدێکتی شانزەیەم، ناوی راستەقینەی خۆی جۆزێف ئالۆیس راتزینگەرە، ساڵی 1927 لە ئەڵمانیا لەدایکبووە.
ساڵی 1951 پلەی قەشەی وەرگرتووە و دواتر بووەتە مامۆستای زانکۆ لە بواری “زانستی ئیلاهیات”.
ساڵی 1951 پلەی قەشەی وەرگرتووە
ساڵی 1977 لەسەر بانگێشتی پاپا یوحەنا بۆلسی دووەم، چووەتە رۆما بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی “گردبوونەوەی عەقیدەی ئیمان”.
قەشەی رۆما و سەرۆکی کەنیسەی رۆمانی کاسۆلیکی جیهان بووە لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2013، یەکەم پاپا بووە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی ئەنجامداوە، تویتەری بەکارهێناوە و راوبۆچونەکانی بڵاوکردووەتەوە .
لە دیارترین بیر و بۆچونەکانی ئەوە بووە کە گوتویەتی”خودا شتێک نیە لە دەرەوەی لۆژیکی عەقڵ” ، گوتیشیەتی “ئایین نابێت لە ژیانی تاکەکەسیدا گەمارۆبدرێت”.
خودا شتێک نیە لە دەرەوەی لۆژیک
هەرچەندە پاپا بەنەدێکت رایگەیاندبوو کە بەهۆی تەمەن و کەمبونەوەی توانای دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە، بەڵام رایەکی دیکە دەڵێن بەهۆی فشار و رەخنە بووە لەسەری بە هۆی هەندێک لە سیاسەتەکانی.
کۆچی دوایی پاپا بەنەدێکتی شانزەیەم، کاردانەوەی نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا، سەرۆکی کڵێسای کاسۆلیلی لە ئینگلتەرا و وێڵز رایگەیاند، پاپا بەنەدێکت لە گەورەترین زانایانی بواری ئیلاهی بووە لە سەدەی بیستەمدا.
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، سەردانیکردنی ئەو زانا گەورەیە بۆ بەریتانیا لە ساڵی 2010 ساتێکی مێژووی بوو بۆ کاسۆلیکییەکان و هەمووان.
I am saddened to learn of the death of Pope Emeritus Benedict XVI.
He was a great theologian whose UK visit in 2010 was an historic moment for both Catholics and non-Catholics throughout our country.
My thoughts are with Catholic people in the UK and around the world today.
— Rishi Sunak (@RishiSunak) December 31, 2022
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، پاپا بەنەدێکت بە رۆحیەتی خۆی و ژیری خۆی کاری بۆ جیهانێکی یەکگرتوو دەکرد.
Mes pensées vont aux catholiques de France et du monde, endeuillés par le départ de Sa Sainteté Benoît XVI, qui œuvra avec âme et intelligence pour un monde plus fraternel.
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) December 31, 2022
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، پاپا بەنەدێکت باڵادەستی بواری بڕوا و لۆژیک بوو.
Benedetto XVI è stato un gigante della fede e della ragione. Ha messo la sua vita al servizio della Chiesa universale e ha parlato, e continuerà a parlare, al cuore e alla mente degli uomini con la profondità spirituale, culturale e intellettuale del suo Magistero. pic.twitter.com/NBPxMyMykT
— Giorgia Meloni (@GiorgiaMeloni) December 31, 2022
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یادی دەکەینەوە وەک هاورێیەکی متمانەپێکراو، کە نزاکانی بۆ ئاشتی بوو لە نێوان گەلانی هەموو ئاینەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
I’m saddened to learn of the death of Pope Benedict XVI.
He’ll be remembered as a trusted friend whose prayers and counsel focused on peace between peoples of all faiths in the Middle East.
My thoughts are with the Catholic people in the Kurdistan Region, Iraq and beyond -mb.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 31, 2022