106
حوریەت
- ئەمشەو لە هەموو شارەکانی تورکیا ئاهەنگی شەقام بەڕێوەدەچێت
- خولوسی ئاکاری بۆ ناتۆ: سنورێک بۆ یۆنان دابنێن
- کرێی هاتوچۆ و خواردنی کرێکاران و کارمەندان زیاد دەکرێت
سوزجو
- نامەیەکی کلچدارئۆغلۆ بۆ ئەردۆغان ئاشکرا کرا، کە ساڵی 2012 داوا دەکات دوژمنایەتی سوریا نەکات
- سەردانی وەزیری بەرگری یۆنان بۆ سەر روباری مەریچ بەرپرسانی تورکیای توڕە کردووە
- ئاکەپە ئیمامئۆغلۆ تۆمەتبار دەکات بە کڕینى تابلۆیەکی بەنرخی فاتیح سوڵتان محەمەدی بە پارەى شارەوانى
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- عومەر ئۆجەلان: چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان مافی خانەوادە و پارێزەرانە
- فینجانجی: لە زیندانیشدا بمێنمەوە بێدەنگ نابم
- سێ چاپخانەی باکوری کوردستان ئەمساڵ 71 کتێبی کوردیان چاپ کردووە
ئاکشام
- نرخى کارەبا لەسەر هاوڵاتیان 16٪ کەم دەکرێتەوە
- ئیدی بانکەکانی تورکیا کار بە ناسنامە کۆنەکان ناکەن و پێویستە نوێ بکرێتەوە
- لە ئیزمیر رافیعەی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و چوار کریکار گیانیان لەدەستدا و حەوت کرێکار بریندار بوون