107
دەیلی ستار
- بەهۆی گێژەڵوکەی سەرمای بەستەڵەکی باکور و “باهۆزە بۆمبڕێژکراوەکەی” ئەمریکا، لە سەرەتای ساڵی نوێدا سەرمایەکی بەهێز روو لە بەریتانیا دەکات.
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە پیشاندانی درێسەکەی پشتڕاستیکردەوە، کە پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودییەوە کردووە.
- دوای ئەوەی تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی کۆریای باشور بینرا، حکومەتی وڵاتەکە رایگەیاند تەنەکە موشەک بووە بە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو.
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆکراین بازاڕەکانی جیهان بە بەهای 3 ترلیۆن دۆلار لە ساڵی 2022 زیانیان بەرکەوتووە.
- بەریتانیا، فەرەنسا و ئیسپانیا پشکنینی کۆرۆنا و کەرەنتینەیان بەسەر گەشتیارانی چیندا سەپاند دوای ئەوەی وڵاتەکە بەرزبوونەوەی بەرچاوی حاڵەتەکانی کۆرۆنای بەخۆیەوە بینیوە.
- ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین بەڵێنی قوڵکردنەوەی پەیوەندییە دوولایەنەکانیان دەدەن.
تایمز
- بەهۆی نەخواردنی حەب و دەرمانی زەخت لەکاتی کۆرۆنادا، هەزاران کەس لە بەریتانیا بە نەخۆشی دڵ گیانیان لەدەستداوە.
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پشکنینی زۆرەملێ بەسەر گەشتیارانی چیندا دەسەپێنێت.
- هێزە ئەمریکییەکان هۆشداری دەدەن منداڵانی کامپی هۆل لە سوریا لەلایەن داعشەوە بکرێن بەکەسانی توندڕەو و هێزیان لێ دروستبکەن.
ئای
- دوای یازدە مانگ لە ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، بەریتانیا مەرجی پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەوگەشتیارانە دادەنێت، کە لە چینەوە سەردانی وڵاتەکەیان دەکەن.
- بەهۆی بەردەوامى مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی بەریتانیا، پەیوەندییەکانی فریاکەوتنی خێرا لەو وڵاتەدا وەڵام نادرێنەوە.
- زێلێنسکی 10 خاڵ دەکاتە مەرج بۆ ئاشتی لەگەڵ روسیا، کە یەکێکیان دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگە لەلایەن روسیاوە.