135
تایمز
- تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا نۆ مانگ بەر لە رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر هەوڵی کوشتنی ئوسامە بنلادنی داوە
- وەزیرێکی بەریتانی دەڵێت سەندیکای کارمەندانی وڵاتەکە سازش لەسەر هەندێک لە داواکارییەکانیان دەکەن
- وەزیرانی بەریتانیا رەتیدەکەنەوە هیچ رێکارێک بەرامبەر گەشتیارانی چینی بگرنە بەر و دەڵێن کۆرۆنا لە بەریتانیا مەترسی جارانی نەماوە
دەیلی تەلەگراف
- لە دوای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە ژمارەی سەگ و پشیلە لە بەریتانیا زیادیکردووە و ژمارەیان گەیشتووەتە 25 ملیۆن
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا چاو بە رێنماییەکانی تایبەت بە کۆرۆنادا دەخشێنێتەوە
- مامۆستایانی بەریتانیا هۆشداریی دەدەنە حکومەت و دەڵێن زیرەکیی دەستکرد توانای خوێندکارانی لاواز کردووە
فاینەنشیەڵ تایمز
- نرخی زێڕ لە 2022دا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا
- بەهۆی ناسەقامگیریی ئابوورییەوە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا گرێبەستە ئابوورییەکان لە بەریتانیا بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیون
- کۆمپانیای دیلۆیت دەستکاری سیستەمی گەرمکەرەوەی ئۆفیسەکانی دەکات تاوەکو خەرجییەکانی کەمتر ببنەوە
دەیلی مەیڵ
- رووسیا لەسەر شێوازی جەنگی دووەمی جیهانی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین بەردەوامی پێدەدات
- ملیۆنان خێزانی بەریتانی کەوتوونەتە ژێر قەرزێکی زۆرەوە و هەندێکیان بڕی قەرزەکەیان گەیشتووەتە 16 هەزار پاوەند
- دەستەبژێرێک لە دەسەڵاتدارانی چین دەرمانەکانی کۆمپانیای فایزەری ئەمریکییان بۆ خۆیان قۆرخ کردووە